خۆرخی ڤالدانۆ – پێویستە مۆرینیۆ واز لە گازاندە کردن بهێنێت

خۆرخی ڤالدانۆ – پێویستە مۆرینیۆ واز لە گازاندە کردن بهێنێت
خۆرخی ڤالدانۆ ڕەخنەی ئاڕاستەی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید خۆزێ مۆرینیۆ کرد بە هۆی زۆری گازاندەکانیەوە.



ڤالدانۆـی تەمەن ٥٧ ساڵان پێی وایە دەستەی کارگێڕی یانەی پێویستە لەمەو دوا ڕێگری لە گازاندەکانی مۆرینیۆ بگرێت وە ڕوونی کردەوە کە زۆری گازاندەکان خاڵی لاوزی یانەکان دیاری دەخات،لە لێدوانێکیدا بۆ کادێنا سێر ووتی :

گازاندە کردن شتێکە کە نابێت ڕیال مەدرید بیکات،یانە گەورەکان نابێت هەرگیز ئەم جۆرە شتە بکەن،من ئەم جۆرە شتەم لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو لە یانەی بارسێلۆنا بینی و بەردەوام هەستم دەکرد کە لە گەورەیی ئەوان کە دەکاتەوە هەر بۆیە پێویستە مەدرید واز لەم جۆرە شتانە بهێنێت.
Top