ئەگەر ڤان پێرسی و سوارێزیان نەبوایە ، ئێستا مان یونایتد لەپلەی ١٣ـەمین و لیڤەرپوولیش لەپلەی ٢٠ـەمین بوو

ئەگەر ڤان پێرسی و سوارێزیان نەبوایە ، ئێستا مان یونایتد لەپلەی ١٣ـەمین و لیڤەرپوولیش لەپلەی ٢٠ـەمین بوو
رۆژنامەی دەیلی نەیلی ئینگلیزی راپۆرتێکی بلاوکردووەتەوە کە لەوراپۆرتە گریمانەی ئەوەی خستووەتە روو کە ئەگەر لویس سوارێز و رۆبن ڤان پێرسی لە یانەکانی لیڤەرپوول و مان یونایتدی ئینگلیزی یارییان نەکردبا ھەردوو یانە لەپلەکانی دواوەی ریزبەندی دەبینران.
رۆژنامە ئینگلیزییەکە کاریگەری سوارێز و ڤان پێرسی دەرخستووە و ئاشکرایکردووە کە ئەگەر ئەو دوو یاریزانە یارییان بۆ یانەکانیان نەکردبایە یانەی مانچستەر یونایتد ئێستا خۆی لەپلەی ١٣ەمنی ریزبەندی دەدیتەوە و یانەی لیڤەرپوولیش لەپلەی ٢٠ەمینی ریزبەندی دەھات.
ئەگەر رۆبن ھوود یاریی بۆ شەیتانە سوورەکان ەکردبا ئەوا ئێستا لەکۆی ئەو ٣٣ خالەی بەدەستیان ھێناوە تەنیا خاوەنی ١٦ خال دەبوون و لەپلەی ١٣ دەگیرسانەوە.
ئەگەر لویس سوارێز یاریی بۆ رێدز نەکردبایە ئەوا ئێستا یانەکە تەنیا خاوەنی خال دەبوو خۆی لەپلەی ٢٠ەمینی کۆتا ریزبەندی دەدیتەوە.
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی لە ١٤ یاریی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی ١٠ گۆلی تۆمارکردووە و گۆلکاری پرمەرلیگە و لەدوای ئەویش رۆبن ڤان پێرسی ھۆلەندی دێت و خاوەنی ٩ گۆلە.
Top