كچانی هەولێر و دهۆك كۆنتڕۆڵی تێنسی سەرزەوی یاریزانانی عێراقیان كرد

كچانی هەولێر و دهۆك كۆنتڕۆڵی تێنسی سەرزەوی یاریزانانی عێراقیان كرد
بەسەر پەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی تێنسی سەرزەوی عێراقی و بەهاوكاری لقی دهۆكی یەكێتییەكە، بۆماوەی دوورۆژ پاڵەوانێتیی یاریزانانی بژاردەی عێراقی بۆ تێنسی سەرزەوی لە شاری دهۆك لەسەر یاریگای یانەكە بۆكچانی هەردوو ئاستی خوار تەمەن 12و 16ساڵ بەڕێوەچوو، لە هەر ئاستێكدا شەش یاریزان بەشداربوون، یاریزانانی بەشداربووش بە شێوازی خول ڕووبەڕووی یەكتری بوونەوە، كە سەرجەمیان 16یاریزان بوون ئاستێكی بەرزی یاریی تێنسی سەرزەوییان پێشكەش كرد، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەیە بوو.
ئاستی تەمەن 12ساڵ
1-فەرەح ئەیاد-هەولێر
2-جەنان ناسر-هەولێر
3-سارە ئاڤدەل-دهۆك
ئاستی تەمەن 16ساڵ
1-ڕەند خەلیل-دهۆك
2-لانە رۆستەم-هەولێر
3-نور ماجد- دیالە
Top