باشترین 10 یاریگەی جیهان بـناسە
1-یاریگەی كامب نۆ واتە (یاریگایەكی نوێ) ئەمە یاریگەی یانەی بەرشلۆنەیە جێگەی (99.354) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
2- یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ یاریگەی یانەی ریال مەدرید شوێنی (80) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
3-یاریگەی وێمبلی ئەم یاریگەیە لە ناوەڕاستی شاری لەندەن و تەنیا یارییەكانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە و یارییەكانی جامی ئینگڵتەرە و كارلینگ كاپ لە قۆناغی پێش كۆتایی تیاییدا ئەنجام دەدرێت و شوێنی (90) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
4-یاریگەی ئەلیانز ئەرینا یاریگەی هەردوو یانەی بایرەن میونیخ و میونیخ 1860، ئەمە یەكەم یاریگایە لەسەر ئاستی جیهان، كە رەنگی یاریگا لەگەڵ جۆری یارییەكان دەگۆردرێت، ئەگەر رەنگی یاریگە سوور بووە ئەوە هێمای بوونی یارییەكانی یانەی بایرەن میونیخ و ئەگەر رەنگی یاریگا بووە شین ئەوە هێمای بوونی یارییەكانی یانەی میونیخ 1860ە و ئەگەر رەنگی یاریگا سپی بوو ئەوە هێمای بوونی یارییەكانی هەڵبژاردەیە ئەڵمانیە، ئەم یاریگایە شوێنی (69) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
5-یاریگەی ماراكانە ئەم یاریگەیە دەكەوێتە شاری ریودیۆجانیرۆی بەرازیلی و لە ساڵی 1950 بۆ یارییەكانی جامی جیهانی دروست كرا و شوێنی (90) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
6-یاریگەی ئۆلترافۆرد یاریگەی یانەی مانچستەر یۆنایتد ئەم یاریگەیە دووەمین گەورەترین یاریگەیە لە ئینگڵتەرە لە رووی دابینكردنی شوێنی هاندەران دوای یاریگەی ویمبلی، ئەم یاریگەی شوێنی (67.212) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
7- یاریگەی جۆزیبی میاتزە یان یاریگەی سان سێرۆ یاریگەی هەردوو یانەی ئەنتەر میلان و ئەی سی میلان ئەم یاریگایە شوێنی (85.500) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
8-یاریگەی یۆڤانتس ئەرینا ئەم یاریگایە لە ساڵی 2011 دروست كراوە و یاریگەی یانەی یۆڤانتس-ە و شوێنی (41) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
9-یاریگەی ئەنفلید روود یاریگەی یانەی لیڤەرپوول ئەم یاریگەیە لە ساڵی 1884 دامەزراوە و شوێنی (45.362) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
10-یاریگەی ئەلمۆنیمۆنتاڵ یاریگەی سەرەكی یارییەكانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یاریگەی یانەی ریڤەرپلیت و شوێنی (65.645) هەزار هاندەر دەبێتەوە.
