شكاندنی ژمارەی پێوانەیی میسی لە مولەر نزیك دەكاتەوە
-لیونێل میسی تا ئێستا (56) گۆڵی لە مێژووی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆمار كردووە و توانی بگاتە پلەی دووەم شانبەشانی یاریزانی هۆڵەندی رۆد ڤان نیستلروی و لە پلەی یەكەمی ریزبەندی گۆڵكارانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاریزانی ئیسپانی رائول گۆنزالیس دێت بە تۆماركردنی (71) گۆڵ.
- یەكێك لە ژمارە سەیرەكانی میسی، كە توانی تۆماری بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەردانی هەر وڵاتێكی كردبێت لەگەڵ بەرشلۆنە ئەوە گۆڵی لێ تۆماركردووە.
- لیونێل میسی توانی ژمارەیەكی دیكە تۆمار بكات شانبەشانی یاریزانی ئیسپانی رائول گۆنزالیس، كاتێك توانی گۆڵ لە 19 شاری جیاواز بكات، كە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەردانی كردووە.
- لیونێل میسی 73 یاری لەگەڵ بەرشلۆنە كردووە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا (56) گۆڵی تۆماركردووە و (17) گۆڵی درووست كردووە.
- لیونێل میسی بۆ یەكەم جار توانی لە یاریی یانەكەی بەرامبەر سپارتاك مۆسكۆی رووسی دوو گۆڵ تۆمار بكات بە هەردوو قاچی راستە و چەپە.
- میسی نزیكە لە شكاندنی ژمارەی پێوانەیی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانی گێرد مولەر، تەنیا پێویستی بە 5 گۆڵ هەیە، گێرد مۆلەر لە ساڵی (1972) توانی لە گشت پاڵەوانیتیەكان (85) گۆڵ تۆمار بكات، بەڵام لەم ساڵە خەڵاتی تۆپی زێرین بەخشرایە یاریزان فرانز پیكنپاوەر.
- میسی ژمارەیەكی دیكەی پێوانەی شكاند كاتێك توانی دوو گۆڵ لە سپارتاك مۆسكۆ تۆمار بكات، بەمەش بووە یەكەمین یاریزان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بتوانێت 15 جار دوو گۆڵ لە یەك یاری تۆمار بكات، ئەم ژمارەیە پێشتر بەناوی یاریزانی ئیسپانی رائوول گۆنزالیس بوو، كە توانی (14) دوو گۆڵ لە یارییەك تۆمار بكات.
