هینری گەڕایەوە ئەرسناڵ
لە لێدوانێكیدا ئەرسن فینگەر راهێنەری یانەی ئەرسناڵ گوتی: هەوڵ دەدەین لە مانگی یەك بەفەرمی بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ یاریزان تێری هینری مۆربكەین بۆ ئەوەی سوود لە ئاستی ئەم یاریزانە وەربگرین.
هینری تەمەن 35 ساڵ گۆڵكاری مێژووی یانەی ئەرسناڵ بە تۆماركردنی (228) گۆڵ لە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن گەڕایەوە یانەی ئەرسنال توانی گۆڵی سەركەوتن لە یانەی لیدز یۆنایتد تۆمار بكات لە جامی ئینگڵتەرە و گۆڵی سەركەوتن لە یانەی سندرلاند تۆمار بكات لە خولی پلە نایابەكانی ئینگڵتەرە.
لە درێژەی قسەكانیدا ئەرسین فینگەر گوتی: بەهۆی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا یاریزان جرفینهۆ و مەروان شەماخ بەشداری لەم پاڵەوانێتییە دەكەن و ئێمە تووشی كێشە دەبێن لە هێڵی هێرشبەر بۆیە پێویستە گرێبەست لەگەڵ تێری هێنری مۆربكەین بەشێوەی خواستن و لە وەرزی رابردوو سوودم لەم یاریزانە وەرگرتووە.
لە كۆتاییدا گوتی: هینری یەكێكە لەو یاریزانانە، كە لە نێو یاریگە رۆڵی راهێنەر دەبینێت و هەروەها ئامۆژگاری یاریزانان دەكات لە نێو یاریگا ئەمەش شتێكی گرنگە بۆ ئێمە.
