مۆرینهۆ 100 یاری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجامدا
یەكەم یاریی مۆرینهۆ وەكو راهێنەر لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە ساڵی (2002) بوو كاتێك راهێنەری یانەی پۆرتۆ-ی پورتوگاڵی بووە رووبەڕووی یانەی ریال مەدرید بووە لە یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ.
سەبارەت بەم ژمارەیە مۆرینهۆ دەڵێت: خۆشترین ساتەكانی من، كاتێك توانیم دوو جار نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە ساڵانی 2004 و 2010 لەگەڵ هەردوو یانەی پۆرتۆ و ئەنتەر میلان بە دەستبهێنم.
لە درێژەی قسەكانیدا مۆرینهۆ گوتی: بەڵام ناخۆشترین ساتەكانی من لەم پاڵەوانێتییە چوونە دەرەوەی هەردوو یانەی چێڵسی و ریال مەدرید بوو لە قۆناغی پێش كۆتایی لە ساڵانی 2007 و 2011 بوو كاتێك ماڵئاواییمان لەم پاڵەوانێتییە كرد لەسەر دەستی هەردوو یانەی لیڤەرپوول و بایرەن میونیخ بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا.
