میسی له پێكهاته‌ی به‌رشه‌لۆنه دورخرایه‌وه
تیتۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا سه‌باره‌ت به یاری هاتنی یانه‌كه‌ی له جامی شای ئیسپانیادا به‌رامبه‌ر ئالاڤایس كه ئه‌مشه‌و ئه‌نجام ده‌درێت وتی " ئه‌م دورخستنه‌وه‌یه لام شتێكی ئاسایه ئه‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنین كه لیۆ بۆ یارمه‌تی یانه‌كه‌ی یاریده‌كات نه‌ك بۆ شكاندنی نازناو بۆیه پێم باش بوو پشووی پێ بده‌م ".
شایانی باسه له ئێستادا میسی ته‌نها سێ گۆڵی ماوه كه ژماره‌ی پێوانه‌ی ( گێرد مۆله‌ر)ی ئه‌ڵمانی بشكێنێت كه له ساڵێكدا 85 گۆڵی تۆمار كردووه .
خه‌ندان سپۆرت
