بەپەلە : یەکێتی تۆپی پێی عێراق ھەوالی “دەست لەکارکێشانەوەی زیکۆ” رەتدەکاتەوە
عەبدولخالق مەسعود سەبارەت بە ھەوالی دەست لەکارکێشانەوەی زیکۆی راھێنەری ھەلبژاردەی عێراق بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس گوتی:”یەکێتی تۆپی پێی عێراق تا ئێستا ھیچ نوسراوێکی فەرمی لە لەبەڕێوەبەری ھونەری ھەلبژاردەی نیشتیمانی پێنەگەیشتووە ، لەچەند کاتژمێری داھاتوو یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەسەر ئەو ھەوالەی دەست لەکارکێشانەوەی زیکۆ کۆدەبێتەوە کە لە میدیا جیھانیەکان بلاوبۆتەوە”.
پتر گوتی:”لە کۆبوونەوەکە وەرگێڕی تایبەتی زیکۆ ئامادە دەبێت و ئەگەر شتێکی فەرمی ھەبێت پێویستە بیداتە یەکێتی تۆپی پێی عێراق”.
جێگای ئاماژەپێکردنە لە مانگی ئاب/ئۆگەستی سالی رابردووەوە زیکۆ بەبۆندێکی دوو ملیۆن و نیو دۆلاری بۆ دوو سال بووە راھێنەری ھەلبژاردەی عێراق و ماوەیەکە کێشە لەنێوان یەکێتی تۆپی پێ و راھێنەری ھەلبژاردەی عێراق دروستبووە.
