راهێنه‌ری نه‌ورۆز هۆكاری هاوكارینه‌كردنی تیپه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات
به‌هۆی نه‌بوونی بودجه له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، هاوكاری تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز دواخراوه.
له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاوكار جه‌مالی راهێنه‌ری تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی تۆپی ده‌ستی كوردستانه‌وه كردووه‌و له هاوكارینه‌كردنی تیپه‌كه‌ی ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه كه بووه یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی كوردستان.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌وان نوسراویان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كردووه بۆ هاوكاری و خه‌ڵاتی تیپه‌كه، به‌ڵام به‌پاساوی نه‌بوونی بودجه هاوكارییه‌كه ره‌وانه نه‌كراوه.
وتیشی "به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداوین كه دووباره وه‌زاره‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و ئه‌وانیش هاوكاری و خه‌ڵاته‌كه بنێرن".
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز له‌خولی بژارده‌ی یانه‌كانی كوردستان بووه یه‌كه‌م و جامه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی ده‌سته‌و خه‌ڵات نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چوار مانگه خوله‌كه كۆتایی هاتووه.
