بەڕێوەبەری گشتی وەرزش:ساڵی داهاتوو موچەی رێزلێنانی وەرزشوانە دێرینەكان دەگەڕێتەوە

بەڕێوەبەری گشتی وەرزش:ساڵی داهاتوو موچەی رێزلێنانی وەرزشوانە دێرینەكان دەگەڕێتەوە
كارزان كانەبی

لە هۆڵی كۆنگرەكانی یانەی هەولێر لە هەولێری پایتەختی كوردستان، دكتۆر شاكر ئەحمەد سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ستافی بەڕێوەبەراتیەكە ئامادەیی بوون لەبەردەم رۆژنامەنوسانی دەزگا راگەیاندنەكان چۆنیەتی و شێوازی دابەشكردن و زیاد كردنی بودجەی مانگانەی یانەكانی كوردستان بۆدەزگا راگەیاندنەكان ئاشكرا كرد، گوتی بودجەی یانەكانمان زیادكردوە 528ملیۆن زیاد كرا بۆ710ملیۆن ولە دابشكردنی بودجەش چەند پێەورێكیمان دانا لەسەر 30یاری وەرزشی جۆراوجۆر لە یانەكان ئینجا بودجەی یانەكانمان زیادكردوە، بودجەی ئەمساڵی ئێمە 12ملیار دینارە هەوڵدەدەین لە ساڵێ داهاتوو لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كە ئەگەر بكرێ بودجەكەمان زیاد بكرێ، گوتیشی ئێمە پشتگیری وەرزشی ئافرەتان دەكەین هەربۆیە بڕی بودجەی هەریەك لە یانەكانی ئافرەتانی هەولێر و ئافرۆدێت وفەتاتی كەركوكمان زیاد كردوە بۆیانەكانی خاوەن پێدوایستی تایبەتیش بەهەمان شێوەی ئەوان خزمەت كراون و یانەكانی سەر بە لایەنی ئۆپۆزیسیۆنیش سەد لەسەد بودجەكانیان بۆزیاد كراوە، دابەشكردنی پارەكانیش بەمشێوەی خوارەوەبوو، 8ملیارو800ملیۆن دینار بۆبودجەی یانەكان وپرۆژەی ژێرخانی وەرزشی یانەكان وموچەی مانگانەی فەرمانبەرانی بەڕێوەرایەتیەكە، 1ملیار و600ملیۆن بۆموچەی رێزلێنانی وەرزشوانە دێرینەكان كە بڕیارە لەسەڕەتای ساڵێ داهاتوو بدرێت بە وەرزشوانە دێرینەكان .
Top