لە خولی باسكەی عێراقی:دهۆك لە زاخۆی بردەوە
لە خولی باسكەی یانەكانی عێراقی لە دێربی كوردستاندا دهۆك لە زاخۆی هاوشاری بردەوە.
لە درێژەی یارییەكانی خولی باسكەی یانە پلە نایابەكانی عێراقی لە هەفتەی دووەمی خولەكە لە قۆناغی یەكەم، كە نۆ یانەی شارەكانی عێراقی بەشدارییان لە خولی باسكەی ئەم وەرزە كردوە، لەهۆڵی داخراوی یانەی دهۆك، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەران هەردوو یانەی دهۆك و زاخۆی دەلاڵ بەیەك گەیشتن، لە یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك بە پشت بەستن بە چەندین یاریزانی پیشەگەری ئەمریكی رووبەرووی یانەی زاخۆ بووە لەم یرایشدا یاریزانانی یانەی دهۆك ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بە درێژایی یارییەكە توانیان ئاستێكی شایستە لە یار ییەكەدا پێشان بدەن، لە بەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ نەیانتوانی ئاستێكی باش پێشكەش بكەن و یارییەكەشیان یارییەكەشیان بەجیاوازی 25خاڵ دۆڕاند، یارییەكەش بە ئەنجامی (91-66)خاڵ بەسەركەوتنی یانەی دهۆك بە كۆتایی و یانەی دهۆك دووەم سەركەوتنی لەسەر یەك تۆماركرد، لە لاەیەكی ترەوە لە رۆژی پێنج شەمە خولی نایابی كوردستانیش یانەی زاخۆ لە یانەی دهۆكی بردەبووە بە ئەنجامی (77-71)خاڵ.
