تیپی پایسكلسواری هەولێر گەیشتە ئیمارات
بەمەبەستی بەشداریكردنی لە حەوتەمین پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی، رۆژی دووشەممە شاندی پایسكلسواری یانەی هەولێر گەیشتە شاری راس ئەلخێمەی ئیمارات.
شاندی یانەی هەولێر بە سەرۆكایەتی مەحمود عەزیز ئەندامی دەستەی كارگێری یانە و شاندەكە پێكهاتووە لە (رێبین رەمزی (راگەیاندن)، عەبدولقارد نورەدین (راهێنەر)، موسی موحسین (یاریدەدەری راهێنەر)، ئۆرفیوس جەلال (میكانیك)، موزفەر حەمید(ناوبژیوان)، یاریزانان (ئامانج شێرزاد، جۆڤان تۆمی، ماسیمۆ فەریق، رێباز موزفەر، عەلی عەبدولخەزیەر، عەبدوڵڵا عەبدولخوزیەر، دلۆڤان كۆسرەت).
لەم پاڵەوانێتیە چاوەڕوان دەكرێت 13 یانە بەشداری تیاییدا بكات شانبەشانی هەولێر هەریەكە لە یانەكانی (سەناعە(عێراق)، ئەهلی (ئیمارات)، ئیمارات (ئیمارات)، بنی سویف (میسر)، موحافەزە (سوریا)، بنی هەمزە (بەحرێن)، رفاع شرقی (بەحرێن)، سەلام(سعودیە)، دوحە (قەتەر)، جمعیە ریازی عەسكەری (تونس)، ریازی سۆفاك (جەزائیر)، مجمع ریازی نەزول (جەزائیر)) بەشدارن.
لە رووی ئاستەوە ئەم پاڵەوانێتیە ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان یانە بەشداربووەكان دەبێت، چونكە بۆ یەكەم جار لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتیەدا ئەم ژمارەیە زۆری یانەكان بەشداری تیاییدا بكات بە تایبەتی یانەكانی جەزائیر و تونس و میسر كە خاوەنی چەندین دەستكەوتی مەزنن لە یارییە.
یانەی هەولێر لەم پاڵەوانێتیە بەشداری لە ركابەرییەكانی (تاك دژی كات، تیپ دژی كات، تاكی گشتی ) دەكات.
لەگەڵ گەیشتنی یانەی هەولێر بۆ وڵاتی ئیمارات دوای پشوویەكی كورت تیپی پایسكلسواری یانەكە یەكەم یەكی مەشقی خۆیان ئەنجام دا و لەم مەشقەدا یاریزانان لەسەر رێگەی سەرەكی پێشبركێكە مەشقیان ئەنجامدا و ماوەی 2 كاتژمێری خایاند.
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە كۆنگری هونەری ئەم پاڵەوانێتیە ئەنجام بدرێت.
