ڕائول ئه‌ماره‌تی مۆرینهۆى ده‌وێت
ڕائول كه له ئێستادا له خولی پیشهگهرهگانی قه‌ته‌رو له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سه‌د یاریده‌كات له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خواستووه كه هیواداره دوای یاریكردنی له سه‌د بتوانێت ئه‌ركی ڕاهێنه‌رێتی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بگرێته ئه‌ستۆ.
ڕائول له ساڵی 1992 تا 2010 بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید یاری كردووه‌و دواتر ڕووی له شالكه‌ی ئه‌ڵمانی كردوو پاشان كه‌شتیه‌كه‌ی به‌ره‌و كهنداوو به دیاریكراوی له یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له‌نگه‌ر پێگرت .
خه‌ندان سپۆرت
