لە خولی نایابی كوردستان:زێرەڤانی پێشەنگی یانەكانی گرت، ئارارات و هەولێریش سەركەوتنیان تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، زەێرەڤانی بە سەركەوتنی بەسەر یانەی بروسك هاتە پێشەنگی یانەكانی و ئاراراتیش لە هەندرێنی بردەوە.
لە درێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، لەهەفتەی پێنجەمی قۆناغی یەكەمی خولەكە لە رۆژانی پێنج شەمە و هەینی حەفت یاری گرنگ لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان بەرێوەچوو، رۆژی پێنج شەمە لە پێنج یاری گرنگ ئەنجامدرا، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی بەهێز میوانداری یانەی هەلۆی شاری بلێ كردو توانی یارییەكەی بە سێ گۆڵی خاوێن لێ بباتەوە، گۆڵەكانی هەولێر لە رێگای هەرێك لە یاریزانان(میران كەریم لە خولەكی 21، سیروان خدرلە خولەكی 55، فەرهەنگ وریاخولەكی 79)، لە هاوینەهەواری پیرمامیش یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزو ئاست بەرزدا توانی ڕووبەڕووی یانەی سلێمانی بووە و یارییەكەی بە ئەنجامی چواری گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردوە گۆڵەكانی پێشمەرگە لەلایەن هەریەك لە یاریزانان (هیشام هادی لە خولەكی 6، شێرزادمحەمەد56، پرسیار عەبدول ڕزا لە خولەكی 73، سامان عیسی لە خولەكی 86)، لە شاری كەلاریش یانەی زاخۆی دەلال بووە میوانی یانەی شێروانە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی مام ناوەندییان پێشاندا و ئەم هەفتەیەش هەردوو یانە نەیانتوانی ئەنجامەكانیان باش بكەن و هەردوولا بە گۆلێك یەكسان بوون، گۆڵی یانەی شێروانە یاریزان هونەر ئەحمەد لە خولەكی 47و گۆڵی یانەی زاخۆش یاریزان رێبەر محەمەدلە خولەكی 70 بەلێدانی سزا تۆماری كرد،لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە یارییەكی ئاست بەرزدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی وكەركوك بەیەك گەیشتن، لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەوڵی سەركەوتنیان دەدا بە درێژایی یارییەكە سەر ئەنجامیش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ بباتەوە گۆڵەكانی یانەی پێشمەرگە لە رێگای هەریەك لە یاریزانان (ئامانج عومەرلە خولەكی 56وعەلی كازم لە خولەكی 76)، تاكە گۆڵی یانەی كەركوكیش لەر ێگای یاریزان غانم كەریم لە خولەكی 90ی یارییەكە تۆماری كرد، لەسەر یاریگای چاڵاكی وەرزشیش لە شاری دهۆك هەردوو یانەی سێمێل و دهۆك لە یارییەكی ئاست بەرزدا بەیەك گەیشتن لەم یاریشدا یانەی دهۆك نەیتوانی بەربەستی یانەی سێمێل ببرێت و لە یارییەكەدا هەردوو یانە بەگۆلێك یەكسان بوون گۆڵی دهۆك یاریزان شیمال خورشید لە خولەكی 41تۆماری كردو گۆڵی یانەی سێمێل یاریزان دلۆڤان عومەر لە خولەكی 35ی یراییەكە تۆماری كرد، رۆژی هەینیش لە ژێر لێزمەی بارانی ڕەحمەتدا دوویاری گرنگ و بەهێز لە پایتەختی كوردستان بەرێوەچوو، یانەی هەندرێن لەسەر یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی لە ژێر لێزمەی بارانێكی بە گوڕمیوانداری یانەی ئاراراتی هاوینە هەواری پیرمامی كرد لە یارییەكە دا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو توانیان چەندین هێرشی یەك لەدوای یەك ببەنە سەر گۆڵی یەكتری سەڕەتا یاریزان سەمەد ئیسماعیل لە خولەكی 18ی یارییەكە یانەی ئاراراتی كردە خاوەنی گۆڵی یەكەم و زۆری پێنەچوو لە خولەكی 27ی یارییەكە سامان عەولا بەل ێدانێكی سەری جوان لە نێو هێلی سزا گۆڵی یەكسان بونی بۆیانەی هەندرێن تۆماركرددوای ئەم گۆڵەش یانەی ئارارات لە خولەكی 42ی یارییەكەعەلی ئوسامە یانەی ئاراراتی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم و یارییەكەش بە ئەنجامە بۆبەرژەوەندی یانەی ئارارات بە كۆتایی هات، لەسەر یاریگای یانەی بروسكیش لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا تیپی خاوەن یاریگا لە بەرامبەر یانەی زێرەڤانی شاری دهۆك تووشی شكست هات بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ گۆڵی یانەی بروسك یاریزان كارزان عەبدوللا تۆماری كردو گۆڵەكانی زێرەڤانی هەریەك لە یاریزانان كارسازمحەمەد وهەمزە موعتەسم تۆمارییان كرد، بەم ئەنجامەش یانەی زێرەڤانی هاتە پێشەنگی یانەكانی ریزبەندی یانەكانیش بەمشێوەی خوارەوەیە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی هەفتەی پێنجەم.
1-یانەی زێرەڤانی 11خاڵ
2-یانەی ئارارات 10خاڵ
3-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 9خاڵ
4-یانەی بروسك 8خاڵ
5-یانەی هەولێر8خاڵ
6-یانەی دهۆك 8خاڵ
7-یانەی پێشمەرگەی هەولێر 7خاڵ
8-یانەی سلێمانی 7خاڵ
9-یانەی كەركوك 6خاڵ
10-یانەی هەندرێن 6خاڵ
11- یانەی سێمێل 4خاڵ
12-یانەی هەلۆ 4خاڵ
13-یانەی زاخۆ3خاڵ
13-یانەی شێروانە 2خاڵ
