لە خولی بژاردەی عێراقی:یانەی دهۆك لە تەلەبەی بردەوە
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەكانی كوردستان ئەم هەفتەیە ئاستێكی شایستەیان پێشكەش كردو دهۆكیش لە تەلەبەی بردەوە و لە پێشەنگی یانەكان مایەوە.
لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی پێەنجەمی خولەكە، لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی عێراقی ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێزیان بەخۆیەوە بینیی، رۆژی هەینی یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بەبێ ئامادەبوونی هاندەران میوانداری یانەی نەفتی باشوری كرد، لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی زاخۆ و ژەندین هەوڵی دا بەمەبەستی سەركەوتن و ئاشت كردنەوەی هاندەرانی یانەكە كە لە سێ یاری پێشتر نەیان توانی بوو هیچ سەركەوتنێك بەدەست بهێنین و تەنیا خاوەنی دووخاڵ بوون، لەم یاریشدا بەهیوای سەركەوتن بوون، بەڵام ئەم هەفتەیەش نەیانتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنین هەردوو یانەش بە دووگۆڵ یەكسان بوون گۆڵەكانی زاخۆهەریەك لە یاریزانان (سەعید موحسین وڕەجا ڕافیع لە خولەكانی 44و 77)تۆماریان كرد، گۆڵەكانی یانەی نەفتی باشور لە رێگای یاریزانان(حوسان مالیك،عەلی جاسم لە خولەكەكانی 3و 84)تۆماریان كرد، لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی دهۆكیش بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری وەرزشی لە كەشێكی باراناوی و ساردا هەردوو یانەی دهۆك و تەلەبە بەیەك گەیشتن لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی دهۆك هەر لەسەرەتای یارییەكە توانیان ئاستێكی یەكجار بەرز پێشكەش بكەن لە خولەكی 9ی یارییەكە یاریزان موهەند عەبدول رەحمان تواین بەل ێدانێكی جوان گۆڵی سەركەوتنی یارییەكە بۆ یانەی دهۆك تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی دهۆك بە درێژایی یارییەكە چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یانەی تەلەبە و یرایزانانی تەلەبەش تەنیا بەرگریان لە گۆڵەكەیان دەكردو یانەی دهۆك یارییەكەی بە تاكە گۆلێك بردەوە لە پێشەنگی ریزبەندی یانەكانی عێراقی مایەوە بە بە كۆكردنەوەی 13خاڵ، لە شاری كەركویش لە یراییەكی ئاست بەرزدا یانەی كەركوك ڕووبەرووی یانەی سناعەی شاری بەغدا بووە لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی كەركوك لەم یاریدا بە پاڵپشتی هاندەران و یاریگا توانیان بە زەحمەت لە یانەی سنعاە ببەنەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی كەركوك هەریەك لە یاریزانان كەرا تاریق وسەعد جاسم لە خولەكەكانی 18و 54تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی یانەی سناعەش لە رێگای یاریزان عەماركازم لە خولەكی 74ی یارییەكە تۆماری كرد، لەم یاریشدا گۆڵچی یانەی كەركوك بە كارتی سور كرایەوە دەرەوە.لە شاری سلێمانیش هەولێر بە ئەنجامی 3بەرامبەر2گۆڵ لە سلێمانی بردەوە.
ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
نەجەف-كەربەلا(1-1)گۆڵ
بەغداد-زەورا(1-1)گۆڵ
كارەبا-نەفت(2-1)گۆڵ
مەسافی-شورتە(2-3)گۆڵ
جەوییە-مینا(1-3)گۆڵ
