بەرشەلۆنە لە خولی فەڕەنسی یاریدەکات

بەرشەلۆنە لە خولی فەڕەنسی یاریدەکات
دوای ئەوەی ھاوڵاتیانی کەتەلۆنیا بڕیاری ئەوەیانداوە سەربەخۆی لە ئیسپانیا وەربگرن و ببنە وڵاتێکی سەربەخۆ و ئەمڕۆش ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی لەو وڵاتە بەڕێوەچوو و سەرۆکی شارەوانی بەرشەلۆنەش ڕایدەگەیەنێت کە سەربەخۆیمان وەرگرت بەرشەلۆنە دەچێتە خولی فەڕەنسیەوە و دەبێتە یانەیەکی فەڕەنسی و لە خولی ئیسپانی نامێنێت.


ئەم ھەواڵەی سەرۆک لەکاتێکدایە ئێستا بەرشەلۆنە لەخولی ئیسپانیدا یاری دەکات و زۆربەی چاودێرانی سیاسیش پێشبینی دەکەن ئەمساڵ کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا جیاببێتەوە و ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

شایەنی باسە بە بیستنی ئەم ھەواڵە تەواوی یانەکانی ئیسپانیا و بەتایبەتی ڕیاڵ سودمەندن و نازناوی لالیگای بۆ یەکلای دەبێتەوە و ھەر خۆی پاڵێوراودەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئەو نازناوە.

خەندان سپۆرت
Top