لە دانیشتنی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی لیڤانتێ لە خولی لالیگای ئیسپانیا راهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئەو وولاتە (تیتۆ ڤیلانۆڤا) سەبارەت بەو یارییە ووتی : ئێمە لەو یارییەدا تەناه بیر لە سەركەوتن دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین جیاوازی خالەكانمان لەگەل یانەی ركابەرمان زیاتر بكەین . هەروەها ناوبراو باسی لە یاری یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی لیڤانتێ كرد كە لە ژووری گۆرینی یاریزانانی هەندێ شت رویداوە ووتی : من بیر لەو شتانە ناكەمەوە و هەمیشە لەگەل ئەو یانەیە پێشوازییەكی باشمان لێكراوە و تەنها مەبەستمان ئەویە كە بتوانین لەو یارییەدا سەركەوتن بەدەست بێنین .لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا راهێنەری ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە هەمیش كارییان سەخت بووە بەرامبەر ئەو یانەیە و لە ئێستادا حالەتێ:ی باش یاریزانانی یانەكەی هەیانە هەربۆیە زۆر بە باشی خۆیان ئامادە كردووە بۆ ئەو یارییە .