کاپتنەکەی کوردستان نەشتەگەری بۆ کرا

کاپتنەکەی کوردستان نەشتەگەری بۆ کرا
کاپتنی ھەڵبژاردەی کوردستان و تیپی تۆپی پێی یانەی بروسک نەشتەگەرییەکی بۆ ئەنجامدەدرێت و بۆماوەیەکیش لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە .

لە ڕۆژانی ڕابردودا لە وڵاتی ئێران نەشتەگەرییەکی گەورە لە ئەژنۆی ( محەمەد حەمە خان ) کاپتنی بروسک و ھەڵبژاردەی کوردستان کراو سەرەتای نەشتەگەریەکەشی دەرەئەنجامی سەرکەوتوو بوو.

بە پێی ڕاگەیەندراوی پزیشکەکان بۆ حەمە خانی ٣١ ساڵ ناوبراو دوو مانگ دەبێت دوربێت لە یاریگاکان و شارەی کاپتنیشی لە ئێستادا بە شێوەیەکی کاتی لە یانەکەی تەسلیمی غەفوری ھاوڕێی کردووە .

شایانی باسە محەمەد حەمە خانی کاپتنی بروسک دووجار ھەڵگری نازناوی خولی کوردستان بووە بۆ یانەکەی و ھاوینی ئەمساڵیش جامی ڤیڤا بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان بەرز کردەوە.
----------------------------
xendan
Top