مان یونایتد 3 – 1 کوينز پارک: شهيتانه سورهکان ڕێچکهی بردنهوهيان گرتهوه بهر
یانەی مان یونایتد بەم بردنەوەیەی ژمارەی خالەکانی بۆ ٣٠ خال بەرزکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی ھاتە پلەی یەکەمی ریزبەندیی و ئەلێکس فێرگسۆنی راھێنەریش بەبۆنەی سالڕۆژی راھێنەرایەتیکردنی یانەی مام یونایتد دیارییەکی بەنرخی لە یاریزانەکانی وەرگرت و لەبەرامبەریشدا یانەی کوینز پارک رینجەرز چاوی لە ئەزموونی ھاری رێدناپی راھێنەری نوێیەتی کە بۆ چاودێریکردنی یاریزانەکانی یانە نوێیەکەی لە یارییەکەی ئۆلترافۆرد ئامادەبوو ، کە ئەمڕۆ بەفەرمی پۆستی راھێنەرایەتیکردنی یانە لەندەنیەکەی وەرگرت.
ھەر لەھەمان کاتدا سێ یاریی تر لەخولی نایابی ئینگلتەڕا بەڕێوە چوون کە یانەی ئێڤەرتۆن و نۆریچ سیتی بەئەنجامی ١-١ بەرامبەر بوون و ھاوڕێکانی مەڕوان فیلاینی دوو خالی گرنگیان لەدەستدا ، وە لەدوو یارییەکەی تریش یانەکانی یانەکانی ستۆک سیتی و ویگان ئەتلەتیک لەیانەکانی فولھام و ریدینگیان بردەوە کە لەیاریی یەکەم ھاوڕێکانی پیتەر کراوش بەگۆلێکی چاڕلی ئادەم لە فولھامی مێوانیان بردەوە و لەیاریی دووەمیشدا خۆردی گۆمێز بەتۆمارکردنی سێ گۆل سەرکردایەتی یانەی ویگانی کرد و بەئەنجامی ٣-٢ لەیانەی ریدینگییان بردەوە.
