سەرۆکی لیژنەی داوەری کاراتی کوردستان دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
١_ دوو ھەڵوێستی و دوو لایەنی لە بڕیاردا لە لایەن یەکێتی ناوەندی کاراتی کوردستان,لە کاتی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکان و دروست بوونی کێسە بۆ داوەران.
٢_ھێرش کردنە سەر داوەرانی کوردستان لەلایەن ڕاھێنەرانەوە.وە بێدەنگ بوونی یەکێتی ناوبراو و ھەڵویست وەرنەگرتن .
٣_ پاڵپشت نەکردنی داوەران لەلایەن یەکێتی ناوەندی کاراتی کوردستان ,بە تایبەتی لە ڕووی مادییەوە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی داوەران.
٤_ لەپاڵەوانێتییەکانی کوردستان بڕی خەرجی داوەران وەک پێویست نییەو ڕونیش نییە لە چۆنیەتی خەرجکردنی.
٥_ گۆێنەدان بە داواکانی لیژنەی داوەری کوردستان لەکاتی پاڵەوانێتییەکان ,بە تایبەتی دەرکردنی سزا دژی ئەو ڕاھێنەر و ئیدارییانەی کە زیاد ڕەوی دەکەن و ھەڵویستی نا شیاو دەنوێنن بەرامبەر داوەران.
٦_ دابین نەکردنی (تەجھیزات ) ی داوەری لەکاتی پاڵەوانێتییەکان کە ئەمەش گرفتێکی گەورەیە.
٧_ لە پاڵوانێتیەکاندا ھیچ ھۆکارێکی سەلامەتی لەبەر چاو نەگیراوە کە گیان و کەسایەتییان پارێزراو بێت,لەگەڵئەوەی چەندین جار داواکراوە,بەڵام فەرامۆش کراوە لەلایەن یەکێتی ناوەندی کاراتی کوردستان.
