ماتیرازی: خەون بە یاریكردنی شانبەشانی زێدان دەبینم

ماتیرازی: خەون بە یاریكردنی شانبەشانی زێدان دەبینم
یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئەنتەر میلان لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا پێكهاتەی خەونی دەستنیشان كرد، كە حەز دەكات شانبەشانیان یاری بكات، لەم پێكهاتەیە ناوی یاریزانی بەناوبانگی فەرەنسی زینەدین زێدان بەدی دەكرا.
لەمباریەوە ماتیرازی گوتی: زێندان-م خۆش دەوێت و شوێنێكی تایبەتی هەیە لە لای من و بیر لە كێشەی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2006 ناكامەوە، كە ڕوویدا، چونكە ئێمە بووینە پاڵەوان.
لە درێژەی قسەكانیدا ماتیرازی گوتی: هیچ یاریزانێكم وەكو ئاستی زێدان نەبینیوە و ئەو یەكێكە لە باشترین پێنج یاریزان لە مێژووی تۆپی پێی لەسەر ئاستی جیهان و خەون بە یاریكردنی شانبەشانی دەبینم لە تیپی خەونەكان.
لە كۆتایی قسەكانیدا ماتیرازی تیپی خەونەكانی ئاشكرا كرد، كە بەمشێوەیە.
گۆڵچی: خۆلیۆ سیزار (بەرازیل)
هێڵی بەرگری: مایكۆن (بەرازیل)، فابیۆ كەرنەرڤارۆ (ئیتاڵیا)، ماتیرازی (ئیتاڵیا)، كریستیان شیڤۆ (رۆمانیا).
هێڵی ناوەڕاست: جینارۆ گاتۆزۆ (ئیتاڵیا)، دیان ستانكۆڤیتچ (سربیا)، دانێلی دی رۆسی (ئیتاڵیا)، زینەدین زێدان (فەرەنسا).
هێڵی هێرشبەر: ساموێل ئیتۆ (كامیرۆن)، ئەنتۆنیۆ كاسانۆ (ئیتاڵیا).
Top