چەمچەماڵ نازناوی كاراتێی یانەكانی كوردستانی بەدەستهێنا

چەمچەماڵ نازناوی كاراتێی یانەكانی كوردستانی بەدەستهێنا
وەكو بەرنامەی ساڵانە و خزمەتكردنی زیاتری كارتێی ئاستەكانی تەمەن لە شارەكانی كوردستان و گرنگیدانی زیاتر بەم یارییە لە شاری دهۆك لە هۆڵی چالاكی وەرزشی وی دیدەوانی دهۆك، بەسەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندیی كاراتێی كوردستان و بە هاوكاری نوێنەرایەتیی لێژنەی ئۆڵۆمپی شاری دهۆك و بە بەشداری زیاتر لە 200 یاریزانی شارەكانی كوردستان، پاڵەوانێتیی كاراتێی یانەكانی كوردستان بۆ ئاستی تەمەن 14ساڵی كوڕان بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، ئەنجامی كۆتایی یانەبەشداربووەكانیش بەم شێوە بوو.
1-چەمچەماڵ 62خاڵ
2-پیرەمەگرون 34خاڵ
3-زێرەڤانی31خاڵ
4-پێشمەرگەی سلێمانی 25خاڵ
Top