یاریزانانی هەولێرو كەركوك باڵادەستی تێنسی سەرزەوی عێراق بوون

یاریزانانی هەولێرو كەركوك باڵادەستی تێنسی سەرزەوی عێراق بوون
بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی سەرزەوی عێراقی وبەهاوكاری لقی كەركوكی یەكێتییەكە و بەبەشداری 24یاریزانی یەكەمەكانی شارەكانی عێراق، لەشاری كەركوك پاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی بۆ یاریزانانی ئاستەكەكانی تەمەن لە ئاستی تەمەنەكانی 10ساڵ و12ساڵ و 14 ساڵ بەڕێوەچوو، یاریزانانی بەشداربووش ئاستێكی بەرزییان پێشكەشكرد و كێبڕكێی بەهێزیان دەكرد، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەیە بوو.
ئاستی 10ساڵ
1- محەمەد عوسمان – كەركوك
2- زانكۆ دلێر- كەركوك
ئاستی تەمەن 12ساڵ
1-سان تەحسین – هەولێر
2-هەردی دلێر- كەركوك
ئاستی تەمەن 14ساڵ
1-مستەفا ئەحمەد- هەولێر
2-محەمەدسالم- كەركوك
Top