كچانی پێشمەرگەی سلێمانی بوونە پاڵەوانی شەترەنجی عێراق

كچانی پێشمەرگەی سلێمانی بوونە پاڵەوانی شەترەنجی عێراق
بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی شەترەنجی عێراقی و بەبەشداری چەندین یانەی شارەكانی عێراق، لە شاری بەغدا، پاڵەوانێتیی شەترەنجی یانە پلە یەكەكانی عێراقی بۆماوەی سێ رۆژ بەڕێوەچوو، كچانی یانە بەشداربووەكان لە ململانێی بەهێزدابوون بۆبەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە كە ژمارەیەك لە كچانی یانەكانی كوردستان بەشداربوون، ڕكابەری بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پاڵەوانی خولەكە و لە ئەنجامیشدا كچانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانیان لەكۆی حەوت یاری بەبێ هیچ دۆڕانێك و بە شەش سەركەوتن ویەك بەرامبەر ببنە پاڵەوان.ئەنجامی كۆتایی یانەكانیش بەمشێوەیە بوو.
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
2-یانەی ئیتساڵات
3-یانەی گارە
Top