بەرشەلۆنە بە جیمس بۆند گەیشتە قۆناغی داھاتوو

بەرشەلۆنە بە جیمس بۆند گەیشتە قۆناغی داھاتوو
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە بەستووی گەیشتە قۆناغی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو میسیش لە شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەی تر نزیکتر بۆتەوە.

ئەمشەو لە میانی جەولەیەکی تری یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی سپارتاک مۆسکۆی ڕووسی و ھەر بە تایمی یەکەم بە گۆڵێکە ئالڤێس و دوانی میسی ٣-٠ یارییەکەیان بردەوە .

بەوەش یانە ئیسپانیەکە گەیشتە قۆناغی داھاتوو , میسیش ڕێژەی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی کردە ھەشتا گۆڵ و تەنھا پێنج گۆڵی بۆ گرتنەوەی ژمارەی گۆڵەکانی مۆلەر لە ساڵێکدا ماوە .




خەندان سپۆرت
Top