كچانی نه‌ورۆز جامی عێراقیان پێشكه‌شی پارێزگاری سلێمانی كرد
تیپی كچانی پایسكلسواری یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز جامی پاڵه‌وانێتی عێراقیان پێشكه‌شی پارێزگاری سلێمانی كرد.
كاتژمێر 07:00ی شه‌وی رابردوو پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له تیپی كچانی پایسكلسواری یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز كرد‌و ئه‌و جامه‌ی لێوه‌رگرتن كه تیپه‌كه له‌پاڵه‌وانێتی عێراق به‌ده‌ستیان هێناو پێشكه‌شیان كرد.
ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی تیپی كچانی نه‌ورۆز پێشكه‌شكردنی ئه‌و جامه بوو به پارێزگاری سلێمانی و خستنه‌رووی چه‌ند داواكارییه‌ك بوو.
پارێزگاری سلێمانی پاش به‌خێرهاتن و ده‌ستخۆشی لهتیپهكه، دیارییه‌كه‌ی قبوڵكردو هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ كچه یاریزانه‌كا خواست و پاشان گوێبیستی كێشه‌و داواكارییه‌كانیان بوو.
پاش دانیشتنێكی نیو كاتژمێری و گوێبیستبوونی كێشه‌و داواكارییه‌كان، پارێزگار بهڵێنیدا به‌پێی پێویست هاوكاری تیپه‌كه بكات و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات
