چەند كچە یاریزانێكی شاری سلێمانی خەڵات دەكرێن
لەدوای بەدەست هێنانی چەند ئەنجامێكی باش بۆ وەرزشی كوردستان، بریارە چەند كچە یاریزانێك رێزیان لێ بنرێت.
رۆژی سێ شەممە 20 -11 لەبارەگای لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان لقی سلێمانی كاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ چەند كچە یاریزانێكی شەترەنج و تۆپی سەر زەوی لەلایەن نوسینگەی ئافرەتانی لقی سلێمانی لیژنەی ئۆلۆمپییەوە خەڵات دەكرێن .
دكتۆرە (كەژاڵ كاكە حەمەسعید) بەرپرسی نوسینگەی ژنان وتی: تیپی شەترەنجی كچانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كەخاوەنی نازناوی پاڵەوانی عێراقە و ئاستێكی بەرزیان هەیە، هاوكات چەند كچە یاریزانێكی تۆپی سەرزەوی یانەی ئافرۆدێت كەیەكێك لەیاریزانەكان پلەی دووەمی عێراقی هەیە،خەڵات دەكەین، وتیشی دەمانەوێت بەو رێزلێنانە پێیان بڵێن ئێمە پاڵپشتیتان دەكەین و هاوكارتانین بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وەرزشیتان.
