سێ یاریزان ركابەری لە باشترینەكانی گۆڕەپان و مەیدان دەكەن
ئەم سێ یاریزانە بریتین لە جامایكی ئۆسین بۆڵت و یاریزانی ئەمەریكی ئیرییس میریت و یاریزانی كینی دیڤید رودیشا یە.
ئیسن بۆڵت توانی دەستكەوتێكی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار بكات، كاتێك بۆ دووەم جار لەسەر یەكدی لە ئۆڵۆمپیاد 3 ملوانكەی زێری بە دەستهێنا، ئەوەیش لە راكردنی 100م و 200م و 4*100م پۆستە، ئەگەر بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان بكرێت دەبێتە یەكەم یاریزان كە بتوانێت چوار جار نازناوەكە بە دەستبهێنێت 2008، 2009، 2011.
یاریزان رۆدیشا لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن توانی لە راكردنی 800م پلەی یەكەم دەستبهێنێت و ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆمار كرد و لەساڵی 2010 بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان كرا.
یاریزان میریت لە راكردنی 110م بەربەست توانی ملوانكەی زێڕ لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن بە دەستبهێنێت ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆمار كرد.
جێگەی باسە لە شاری بەرشلۆنە ئاهەنگی دەستنیشان كردنی باشترین یاریزانی ساڵی 2012 بۆ گۆڕەپان و مەیدان ئەنجام دەدرێت.
