یانەی سلێمانی دوای حەوت یاری قسەی خۆی دەبێت

یانەی سلێمانی دوای حەوت یاری قسەی خۆی دەبێت
دوای ئەوەی یانەی سلێمانی لەم وەرزەدا سەركەوت بۆ ریزی یانە پلە بژاردەكانی عێراقی، دەستەی كارگێڕیی یانەكەش بۆ ئەم وەرزەی خولەكە ژمارەیەك گرێبەستی گران بەهای مۆركردوە بۆئەوەی بتوانێت شان بەشانی یانەكانی دیكە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەستبهێنن، لەم بارەشەوە مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی سلێمانی روونی كردەوە كە « ئێمە بڕی یەكەمی گرێبەستی یاریزانەكانمان داوە كە كۆی تەواوی پارەكەی بەشی یەكەمی گرێبەستەكان 450ملیۆن دینارە، ئێمە وەكو پاڵپشتیك بۆ تیپەكە ئەو بڕە پارەمان داوە بە یاریزانانی تیپەكەمان وهیچ جیاوازیەكمان نەكردووە لەنێوان یاریزانانی یانەكەمان، گوتیشی ئومێدمان هەیە بتوانین بەم یاریزانانە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین و بۆماوەی شەش تا حەوت یاری سەیری ئەنجامی یارییەكانمان دەكەین ئەگەر پێویست بكات یاریزانی تر بهێنین ئەوكات بڕیاردەدەین و یاریزانیش دەینین، لەبارەی ئەگەری نەبوونی ئەنجامی ئەوكات چی دەكەن ناوبراو گوتی «ئێمە هەتا حەوت یاری هیچ بڕیارێك نادەین لەدوای ئەوە سەیری ئەنجامی تیپەكەمان دەكەین ئەوكات چی باش بێت بۆیانەی سلێمانی ئەنجامی دەدەین، ئینجا هەرشتێكی پێویست بكات دەیكەین، بڕواشمان بەخۆمان هەیە ئەنجامی باش بەدەستهێنین.گوتیشی هەرچەندە لە سێ یاری رابردوودا تووشی شكست بووین بەرامبەر یانەكانی مەسافی ودهۆك وكارەبا، بەڵام ئومێدیشمان بە یاریزانانی تیپەكەمان هەیە كە ئەنجامی باش بەدەستبهێنین.
Top