یانەی سێمێل پەنا بۆ ماریانی رۆمانی دەبات

یانەی سێمێل پەنا بۆ ماریانی رۆمانی دەبات
دوای ئەوەی یانەی سێمێل لەسەرەتاكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان ئاستی یانەكەی وەكو پێویست نەبوو، ڕاهێنەری یانەكەشی محەمەد یوسف دەستی لە ئەركی ڕاهێنەرایەتیی یانەكە كێشایەوە، بۆئەم مەبەستەش دەستەی كارگێڕیی یانەی سێمێل دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە لە دەستەی كارگێڕی یانەكە بەمەبەستی دەستنیشان كردنی ڕاهێنەرێكی خاوەن ئەزموون بۆسەرپەرشتی كردنی یانەی سێمێل لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، یانەی سێمێل ڕاهێنەری رۆمانی ماریانی بە ڕاهێنەری تازەی یانەكەی دەستنیشان كرد، لەم بارەشەوە محەمەد رەمەزان جێگری سەرۆكی یانەی سێمێل بە گۆڤاری گوڵانی گوت «ئێمە بەمەبەستی باشتر بوونی ئاستی تیپی تۆپی پێی یانەكەمان لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە خولی نایابی كوردستان، دوای دەست لەكاركێشانەوەی ڕاهێنەری پێشووی یانەكەمان توانیمان دوای ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ڕاهێنەری پیشەگەری رۆمانی (ماریان)بگەینە رێكەوتن بۆئەوەی مەشقی یانەی سێمێل لە ئەستۆ بگرێت لە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان، بۆیە دوای قسەكردنم لەگەل ڕاهێنەری ناوبراو گەیشتینە رێكەوتن بۆئەوەی بۆیەك وەرز سەرپەرشتی یانەی سێمێل بكات لە خولی نایابی كوردستان، لە بارەی بڕی گرێبەستی ڕاهێنەر ماریان ناوبراو گوتی: « ئێمە گرێبەستەكەمان وەكو مانگانە لەگەڵ ماریان كردوە بۆ هەر مانگێك بڕی دووهەزاروپێنج سەد دۆلاری پێدەدەین، تەواوی گرێبەستەكەشی بۆهەر یەك ساڵە بڕی 15هەزار دۆلارە، گوتیشی ڕاهێنەری ناوبراو پێشتر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی سوریا و هەریەك لە یانەكانی حتین وحەزم بووە لە وڵاتی سوریا و لە خولی سعودیەش ڕاهێنەری یانەی جەبەل نەزران بووە، گوتیشی یاریدەدەری ڕاهێنەری ناوبراو ئەحمەد مەحروس بووە لەگەڵ یانەكەمان بەردەوام دەبێت بەهیوای ئەوەین بتوانین ئەنجامێكی شایستە پێشكەش بكەین لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان .
Top