ئەمرۆ لە ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەیروت
كارزان كانەبی
بریارە ئەمرۆ یەك شەمە هەردوو تیپی گۆڕەپان ومەیدانی یانەكانی هەولێروپێشمەرگەی سلێمانی بەشداربن لە ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی بەیروت.
بەشداری زیاتر لە 40 هەزارهاوڵاتی جۆراوجۆر لە چەندین ڕەگەزو ڕەنگ و ئاینی جیاواز، ئەمرۆ یەك شەمە 11-11 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، بەبەشداری هەردوو تیپی یانەی هەولێروپێشمەرگەی سلێمانی بەشداری بكەن لە ماڕاسۆنی بەیروتی نێودەوڵەتی، كە ساڵانە ئەم ماڕاسۆنە ئەنجام دەدرێت، ژمارەیەكی زۆریش لە هاوڵاتیانی جیاجیای وڵاتانی جیهان بەشداری دەكەن لەم ماڕاسۆنە نێودەوڵەتیە، رۆژی هەینی ڕابردووش هەردوو شاندنی یانەكانی هەولێرو پێشمەرگەی سلێمانی لە رێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەڕەوو وڵاتی لوبنان بەرێكەوتن بۆبەشداری كردن لەم ماڕاسۆنە بە ژمارەیەك لە یاریزانانی، ماوەی ماڕاسۆنەكەش پێك هاتووە لە ماوەكانی 10كم،15كم،42كم، 105كم ڕاكردن، هەردوو یانەكەی نوێنەری كوردستانیش بە ژمارەیەك یاریزانی راِكەری بەتوانا بەشداری ئەم ماڕاسۆنە نێودەوڵەتیە دەكەن كە بەیەكێك لە ماڕاسۆنە گەورەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەكرێت، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر یاریزانان بەشداردەبن لەم پاڵەوانێتیە.
