دی میکۆ – نابێ لیۆن تەنها پشت بە گۆرکوف ببەستێت

دی میکۆ – نابێ لیۆن تەنها پشت بە گۆرکوف ببەستێت
یاریزانی پێشوویی نێونەتەوەیی فەڕەنسی ئێریک دی میکۆ ڕایگەیاند کەوا یۆهان گۆڕکوف سەرکەوتوو نەبوو بە گەیشتن بە ئامانجەکانی یانەکەی بەڵام پێی وایە دەتوانێت یارمەتی یانەی ئۆلێمپیک لیۆن بدات لە ماوەی داهاتوو.



دی میکۆ کە ٢٣ یاری نێونەتەوەیی بۆ کەڵەشێرەکان ئەنجامداوە لە کاروانی خۆی پێی وایە یاریزانی تەمەن ٢٦ ساڵان ئەو یاریزانە نیە کە بتوانێت دووبارە لیۆن بگەڕێنێتەوە سەر ڕێچکەی پاڵەوانانی فەڕەنسا،لە لێدوانێکیدا ووتی :

ئەوەی لەگەڵ بۆڕدۆ پێشکەشی دەکرد ئەو کاتە من پێشبینی دەکرد کە پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەوە بکات و ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکات کە یارمەتیدەری ئەو دەبێت بۆ ئەوەی ببێت بە پاڵەوان،گۆڕکوف ئەو یاریزانە نیە کە بتوانێت سەرکردایەتی یانەیەک بکات بۆ لووتکە چونکە لیۆن زۆر داوای ئەمەی لێ دەکات کەچی ئەو لە توانایدا نیە،بەڵام ئەگەر ڕاهێنەرێکی هەبێـت متمانەی پێ بکات و کەشێکی باشی بۆ دروست بکات ئەوا دەتوانێت شتی گەورە ئەنجام بدات.
Top