باسم عەباس و یاریزانێکی ھەولێریش لە عیراق دەرکران

باسم عەباس و یاریزانێکی ھەولێریش لە عیراق دەرکران
دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردودا زیکۆی بەڕازیلی و راھێنەری ھەڵبژاردەی عیراق ھەریەکە لە یونس مەحمودو نەشئەت ئەکرەمی لە پێکھاتەکەی دوور خستەوە ئەمڕۆش دوو یاریزانی ترى ناردەوە بۆ ماڵەوە .

شانبەشانی لابرنی باسل گۆرگیس لە ستافی ڕاھێنەری زیکۆ بریاریدا باسم عەباسی بەرگریکاری یانەی بەغدادو موستەفا کەریمی ھێرشبەری ھەولێر دووربخاتەوە .


پێکھاتەکەی عیراق ئەم یاریزانانەن نور سەبری وجەلال حەسن ومحەمەد کاسد وعەلی بەھجەت وئەحمد ئیبراھیم وسامال سەعید وولید سالم وحەمادی ئەحمد وعەلی حسین رەحیمە ودیفید حیدر وعەلی عبد الجبار وولید بەحر و وحسام کازم وخەلدون ئیبراھیم وموسەنا خالد وسعد عبد الامیر وعەباس رەحیمە وئوسامە رەشید وئەحمد یاسین وعلا‌و عبد الزھرە وحسام ئیبراھیم و ویاسر عبد المحسن وئەمجد رازی.

پێشتریش زیکۆ کەرار جاسمی دورخستەوەو قوسەی مونیریش بڕیاری وازھێنانی دابوو.


خەندان سپۆرت
Top