راهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا (تیتۆ ڤیلانۆڤا) لە دوای ئەوەی كە یاریزانی بە توانای یانەكەی (لیۆنێل میسی)لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی سلتاڤیگۆ نەیتوانی گۆل تۆمار بكات ستایشی ئاستی ئەو یاریزانەی كرد .لە دوای سەركەوتنی یانەكەی بەرامبەر یانەی سلتاڤیگۆ بە ئەنجامی 3-1 راهێنەری یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە پرسیاری رۆژنامەوانان بەوەی كە میسی لەو یارییە زۆر دەرفەتی گۆل تۆماركردنی هەبوو بەلاام سەركەوتوو نەبوو لە كارەكەی ووتی : مەرج نیە یاریزانێك لە هەموو یارییەكاندا بتوانێت گۆل تۆمار بكات منیش لەگەل ئەوەدام كە میسی دەرفەتی زۆری هەبوو بۆ گۆل تۆمار كردن بەلام ئێمە نابێت تەنها سەیری ئەو دەرفەتانە بكەین كە لەدەستی داون و میسی لەو یارییەدا هەموو تواناكانی خستە گەر بۆ سەركەوتنی یانەكەی .لە كۆتایی لێدوانەكەیدا تیتۆ ووتی : میسی لە هەندێ یاریدا دەتوانێت گۆل تۆمار بكات و لە هەندێ یاریشدا ناتوانێت كە ئەمەش شتێكی زۆر ئاساییە .