ئادریانۆ تا 3 هەقتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

ئادریانۆ تا 3 هەقتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە
رۆژنامەی ئاسی وەرزشی وولاتی ئیسپانیا بلاویكردەوە لە دوای ئەوەی كە بەرگریكاری یانەی بەرشلۆنەی وولاتەكەیان (ئادریانۆ) توانی گۆلی یەكەمی یانەكەی بەرامبەر یانەی سلتاڤیگۆ تۆمار بكات لە ئەنجامدا بە هۆی پێكانەوە ناچار بوو یاریگا بەجێ بێلێت .بەرگریكاری بالی چەپی یانەی كەتەلۆ،ی لە رانی راستیدا تووشی پێكان هاتوو لە دوای ئەوەی كە یارییەكە كۆتایی پێهات پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدراو لەو پشكنینانەدا دەركەوتووە كە یاریزانی ناوبراو ناتوانێت تا 3 هەفتەی تر بگەرێتەوە یاریگاكان .لەم وەرزەدا جاری دووەمە كە ئەم یاریزانە لەكاتی یاریكردندا تووشی پێكان دەبێت و بە ناچاری یاریگا جێدێلێت كە جاری یەكەمیان بەرامبەر یانەی گرانادا بوو .
Top