سیمیۆنی – فالکاو شایەنی هەموو شتێکە
سیمیۆنی ڕوونی کردەوە فالکاو بە دوور کەوتنەوە لە بیرو هزری جیاواز و بە هەبوونی سوور بوونێکی بێ سنوور و مەشقی بەردەوام ئەوا فالکاو گەیشتە ئەو ئاستەی کە ئێستا پێی گەیشتووە کە یەکێکە لە باشترین هێڕشبەرانی جیهان،لە لێدوانێکیدا ووتی :
ئەو شایەنی هەموو شتێکە کە ئێستا پێی گەیشتووە چونکە هەموو بە کار و مەشقی زۆر هاتۆتە دی،کار کردن،کارەکتەر و بڕوا بەخۆ بوون هۆکاری سەرکەوتنی ئەون،ئێمە دڵخۆشین کە یاریزانێکی لەم جۆرەمان هەیە،تەنها هیوام وایە بەردەوام بێت لەسەر ئاستی خۆی.
