دی ماتیۆ – ناوبژیوانان بەردەوام پشتگیری مان یونایتد دەکەن
لە دوای تەواو بوونی یاری لووتکەی نێوانیاندا لە هەفتەی ڕابردوو ئەوا شەڕی قسەکان لە نێوانیاندا دەستی پێکرد ئەمەش لە دوای دووپات بوونەوەی هێڕش کردنی ناوبژیوانی یارییەکە ماڕک کلاتێنبۆڕگ بەسەر جۆن ئۆبی میکێل.
یونایتد یارییەکەی بە ئەنجامی ٣-٢ بردەوە ئەمەش بە گۆڵی چیچاریتۆ کە لەسەر هێڵی ئۆفساید بوو وە هەردوو یاریزانی بلوز فێرناندۆ تۆرێس و بڕانیسلاڤ ئیڤانۆڤیچ ـیش بە کارتی سوور کرانەوە دەرەوەی یارییەکە،دی ماتیۆ لە لێدوانێکیدا ووتی :
پێم وایە چەندین بەڵگە هەن کە یونایتد تاوانبار دەکات بە کاریگەری کردن لەسەر بڕیارە گەورەکانی ناوبژیوان،چەندین هەستی جیاواز هەن بەڵام پێم وا نیە کە ناوبژیوانەکان بە مەبەستەوە ئەو بڕیارانە دەدەن،تەنها ئەمە بەشێکە لە سازدانی بڕیارەکانیان.
