نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ی‌ سالار جه‌لال ئه‌نجامدرا

نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ی‌ سالار جه‌لال ئه‌نجامدرا
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سالار جەلال، پێشكەشكار و بێژەری وەرزشیی كوردستان،دەركەوت بڕبڕەكانی 4 و 5ـی ملم لە جێگەی خۆی دەرچووەئه‌مڕۆ نه‌شته‌گه‌رییه‌كی‌ له‌ وڵاتی‌ توركیا بۆ ئه‌نجام درا .


ئه‌و نه‌شته‌گه‌رییه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ركه‌ نووسینگەی تەندروستی نێچیرڤان بارزانی كراوه‌ تێچووی چوونە لای پزیشكی توركیایان گرتە ئەستۆ.

سالار جەلال، لە 1996ـەوە لە نێو مێدیای وەرزشیدا خزمەت دەكات، لە تەلەڤزیۆنی گوڵانەوە دەستی پێ كردووە، لە كەناڵی ناوەندی كوردستان، ڕادیۆی پەیامنێر، ڕۆژنامەی هەولێر، گۆڤاری گوڵان، تەلەڤزیۆنی قەڵات، تەلەڤزیۆنی زاگرۆس كاری كردووە و ئێستایش بەرپرسی بەشی وەرزشیی زاگرۆس تیڤییە.

خه‌ندان سپۆرت
Top