لەلیستی باشترین یانەکانی جیھان : یانەی ھەولێر لەپێش یانەکانی سڤیلیە ، ڤیۆرەنتینا و سەندەرلاند دێت

لەلیستی باشترین یانەکانی جیھان : یانەی ھەولێر لەپێش یانەکانی سڤیلیە ، ڤیۆرەنتینا و سەندەرلاند دێت
یەکێتی نێودەولەتی بۆ سەرژمێری و مێژوو”IFFHS” لیستی باشترین یانەکانی جیھانی لەلیستێکدا بلاوکردووەتەوە کە بەپێی ئەنجامەکانیان یانەکانی ریزبەند کردووە کە یانەی ھەولێر لەپلەی ١٧٦ەمینی ریزبەندییەکە دێت و بەپێش چەندین یانەی ئەوڕوپی بەناوبانگ کەوتووە.
لەولیستەی کە یەکێتییەکە بلاویکردووەتەوە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەپلەی یەکەم دێت و پاسەوانەکانی قەلاش بەکۆکردنەوەی ٩٣،٥ خال لەپلەی ١٧٦ەمین دێن ، کە ئەوەی جێگای سەرنجڕاکێشانە یانە کوردستانییەکە بەپێش یانەکانی پاڕما ، چیڤۆ ، سیێنا ، کالیاری ، کاتانیا ، کالیاری ، ڤیۆرەنتینا و پالێرمۆ کەوتوە لەئیتالیا ، وە ئیمپڕاتۆڕ لەپێش یانەکانی سڤیلیە ، ئۆساسۆنا ، ئیسپانیۆل ، خیتافی و ریال مایۆرکای ئیسپانی دێت ، وە بە پیش یانەکانی وێست بڕۆمیچ ئەلبیۆن ، سەندەرلاند ، ویگان ، سوانزی سیتی و نۆریچ سیتی کەوتووە.
یانەی کوێتیش کە وابڕیاڕە سبەی لەبەرامبەر یانەی ھەولێر یاریی بکات لەپلەی ١٤٧ەمی لیستەکەدا دەبینرێت.
Top