ڕۆژنامه ئيسپانييه‌کان له ژماره‌ی ئه‌مڕۆياندا بڵاويان کرده‌وه له قوتابخانه‌ی ئه‌کاديمی يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئيسپانی بۆ پێگه‌ياندنی ياريزانی تۆپی پێ مناڵێکی يابانی هه‌يه به‌ناوی تاکی که ته‌مه‌نی 11 ساڵه واته له دايک بووی ساڵی 2001 يه‌که ئه‌م ياريزانه بچکۆله‌يه ماوه‌يه‌کی که‌مه ده‌رکه‌وتووه له نێويانداو چاوه‌روانی داهاتوويه‌کی گه‌شی لێ ئه‌کرێت ته‌نها له شه‌ش ياريدا به‌شدار بووه به‌ڵام توانيويه‌تی بيست گۆڵ تۆمار بکات بێجگه له دروست کردنی چه‌ندين گۆڵ بۆ ياريزانانی هاوڕێی و پێشکه‌ش کردنی ئاستێکی به‌رز وابڕياره زياتر گرنگی بدرێت به‌م ياريزانه‌و تواناکانی په‌ره پێبدرێت له‌لايه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و قوتابخانه‌يه‌وه به‌مه‌ش ميسێکی نوێ سه‌ری هه‌ڵدا له يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئيسپانی که ته‌نها چه‌ند ساڵیکی که‌می پێويسته بۆ ئه‌وه‌ی بدره‌وشێته‌وه له جيهانی تۆپی پی