ئەلکۆیانۆ ١-٤ ریال مەدرید : شاھانەکان بەپێکھاتەی دووەمیان لە “جامی شا” بردیانەوە
لەسەرەتای یارییەکەدا یاریزانەکانی یانەی ئەلکۆیانۆ دەیان ویست ئەنجامێکی موعجیزە بخولقێنن و لە ١٠ خولەکی یەکەمی یارییەکەدا سێ کۆڕنەیان وەرگرت ، بەلام بەھۆی کەمی ئەزموونییان نەیان توانی ھیچ سوودێکیان لێ ببینن.
یاریزانەکانی یانەی ریال مەدرید لەیەکەم ھێرشی راستەقینەیاندا لەخولەکی ٢١ـی یارییەکە لەرێگای کەریم بنزیمە گۆلی یەکەمیان تۆمارکرد و بەگۆلیچک بەپیچش کەوتن و لەخولەکی ٣٥ ریکاردۆ کاکا گۆلی دووەمی بۆ یانەکەی تۆماکرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە بەکۆتا ھات.
لەنیوەی دووەمی یارییەکەدا لەخولەکی ٦٧ خۆزیە کالیخۆن گۆلی سێیەمی بۆ یانە مەدریدییەکە تۆمارکرد و ھاندەرەئامادەبووەکانی ناو یاریگا بچووکەکەی ھیوابڕاوکرد لەبردنەوە یان یەکسان بوون . لەخولەکی ٧٧ـی یارییەکە خافی لارا تاکە گۆلی یانەکەی تۆماکرد و ئەنجامی یارییەکەی بۆ ٣-١ گۆڕی.
لەدوا خولەکەکانی یارییەکەدا کەریم بنزیمە گەڕایەوە و گۆلی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکە بەئەنجامی ٤-١ کۆتایی ھات ، کە ئەمە یاریی چوون بوو ، یاریی ھاتنەوەش لە ٢٨ـی نۆڤێمبەری داھاتوو بەرێوەدەچێت ، کە ھەر لەئێستاوە لەسەر کاغەز یانەی ریال مەدرید گەیشتۆتە قۆناغی داھاتوو.
بەر لەم یارییە ، پێنج یاریی تریش بەرێوەچوون کە یانەکانی لاس پالماس و ریال زاراگۆزا لەناویاریگای خۆیان بەئەنجامی ١-٠ لەیانەکانی رایۆ ڤالیکانۆ و گرانادایان بردبووەوە ، وە لەیارییەکی تریشدا یانەی ئەلمێریا بەئەنجامی ٢-٠ لەیانەی سێلتاڤیگۆی بردبووەوە ، ھەروەھا ھەریەکە لە یانەکانی مەلەگە و ئەتلەتیکۆمەدرید لەیانەکانی کاکیریۆن و جاینی میوانداریان بردبووەوە
