کرۆیف باس لە هۆکاری چوونی گواردیۆلا دەکات بۆ نیو یۆرک

کرۆیف باس لە هۆکاری چوونی گواردیۆلا دەکات بۆ نیو یۆرک
یۆهان کرۆیف هۆکاری ڕۆیشتنی پیپ گواردیۆلا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوون دەکاتەوە و ڕەتیدەکاتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هیچ یانەیەک بێت.

گواردیۆلا لەکۆتایی وەرزی ڕابردوودا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە وەکو ڕاهێنەری بەرشلۆنە پاش دەیان نازناو لەگەڵ ئەو یانەیەدا، دواتر ڕوویکردە ویلاتی نیویۆرکی ئەمریکا و تا ئێستاش لەوێ ماوەتەوە.

کرۆیف سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەو شوێنە لەلایەن گواردیۆلا وتی “پیپ ئێستا لە ئەمریکا دەژی چونکە چوار ساڵی زۆر چڕ و ماندووکەری لە بەرشلۆنە بەسەربرد، ویستی بەتەواوی لە تۆپی پێ دووربکەوێتەوە. لە نیویۆرک دەتوانێت بە ئازادی بەسەر شەقامەکاندا بڕوات و کەس بێزاری نەکات ئەوەش یارمەتی دەدات کە بیر لە داهاتووی خۆی بکاتەوە کە دەبێتە ڕاهێنەری چ یانەیەک
Top