ناوی پاڵێوراوانی باڵۆن دی ئۆڕ ئاشکرا کرا

ناوی پاڵێوراوانی باڵۆن دی ئۆڕ ئاشکرا کرا
ناوی ٢٣ یاریزانی پاڵێوراو ئاشکرا کرا بۆ بەدەست هێنانی نازناوی فیفا باڵۆن دی ئۆڕ بۆ ئەمساڵە.



لەم لیستە ناوی ١٢ یاریزانی خوولی لالیگای ئیسپانی تێدا لەوانەش ناوی یاریزان لیۆنێل مێسی براوەی دوو جارەی ئەم نازناوە کە دوێنێ دوو شەممە نازناوی پێڵاوی زێڕینی وەرگرت.

ئەستێرەی ڕیال مەدرید کریستیانۆ ڕۆنالدۆ پێدەچێت ڕکابەری سەرەکی مێسی بێت لەسەر بەدەست هێنانی ئەو نازناوە ئەمەش لە دوای گێڕانی ڕۆڵێکی سەرەکی لە وەرزی ڕابردوو بۆ تیمەکەی و لە تیمی مەدرید یاریزانان مەسعود ئۆزێل،ئیکێر کاسیاس،کەریم بێنزێما،چابی ئاڵۆنزۆ و سێرجیۆ ڕامۆس دەست نیشان کراون.

بڕیاری کۆتایی لە لایەن ڕاهێنەران و کاپتنەکانی هەڵبژاردە نێونەتەوەییەکان و نوێنەری میدیاییە گەورەکانی جیهان دەدرێت دواتر لە ٢٩ـی مانگی داهاتوو لیستی دوا سێ یاریزان بڵاو دەکرێتەوە لە شاری ساو پاولۆ.

لە ٧ـی مانگی کانوونی دووەم لە شاری زیورخ لە ووڵاتی سویسرا بە ئامادە بوونی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی ئەوروپا و جیهان لە ئاهەنگێکی گەورەدا ناوی باشترین یاریزان ئاشکرا دەکرێت.
Top