لە دیمانەیەكی تایبەتدا بۆ (گوڵان): (زیكۆ) ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان و راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی عیراق:پیلێە موعجیزەی مێژووی تۆپی پێی جیهانییەو هەرگیز دروست نابێتەوە

لەجیهانی وەرزشدا بەتایبەتی لە یاری تۆپی پێدا كاتێك باسی بلیمەتەكانی تۆپی پێ دەكەین دەبێ باس لە یاریزانانی سەرگەرمی تۆپی پێی بەرازیلی بكەین، بەهیچ شێوەیەك نكۆڵی لەوە ناكرێت یاریزانانی بەرازیل هەردەم لەپێشەنگی هەموو یاریزانانی جیهان بوون لە لێهاتووی و ئاست بەرزی و بەخشینی تام و چێژ و خۆشی بەهاندەرانی تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان، هەر ئەوەش بۆتە هۆكاری ئەوەی بەرازیل بەیاریزانەكانیەوە ببنە بابەتی سەرەكی سەرتاپای میدیاكانی جیهان، لەناوەڕاستی سەدەی رابردووەوە تا ئەمڕۆ واتە لەگەڵ سەر هەڵدانی سەردەمی گەوهەری تۆپی پێی بەرازیلی پیلی، بە بەردەوامی ئەستێرەكان لە وڵاتی بەرازیل كۆتایی نایەت لەكۆتایی حەفتاكانی سەدەی رابردوو یاریزانێكی سپی پێست لەناو كۆمەڵێك یاریزانی رەش پێستی بەرازیلی بەدیار كەوت دواتر بووە بەشێك لە پێكهاتەی خەونەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە ماوەی نێوان ساڵانی 1978-1986، كەتوانی خۆی بسەلمێنێت وەك یەكێك لە باشترین یاریزانانی مێژوو لەشوێنەكەی خۆی، مەبەستمان پیلی سپی (زیكۆ) یە، زیكۆ یاریزانێكی بێ هاوتا بوو لە جووڵانەوە لەناو یاریگا و كەمترین هەلی بۆ رەخسابوایە گۆڵی تۆمار دەكرد، هەربۆیە زوو نازناوی پیلی سپیان پێ بەخشی، بەڵام ئەو وەك وەفایەك بۆ لێهاتوویی پیلی رەسەن پێی وایە پیللی دووبارە نابێتەوە لە هیچ كات و مێژوویەكدا چونكە پیلی تەنها یەك جار بەدیار كەوت و یەكجاریش دەدرەوشێتەوە، زیكۆ یەكێكە لەوانەی بەدڵسۆزی بۆ وڵاتەكەی كار دەكات و هەردەم راوێژوو ئامۆژگاریەكانی لێ وەردەگیرێت بۆ ئەوەی تۆپی پێی بەرازیل لەپێشەنگی هەڵبژاردەكانی تری جیهان بێت.
جێگای شانازییە بۆ گۆڤاری گوڵان وەك یەكەم گۆڤاری كوردی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ زیكۆ ساز بدەین.
گوڵان - قەتەر- ڕێبین رەمزی

*قۆناغەكانی ژیانی وەرزشیت چۆن دەست پێكرد؟
-هەر لە منداڵییەوە ئەو كاتەی تەمەنم 7 ساڵان بوو لەسەر شەقامەكانی ریودیۆجانیرۆ یاری تۆپی پێم دەكرد، كە تەمەنم گەیشتە 13 ساڵ یەكێك لە بێژەرە وەرزشییەكانی شاری ریودیۆجانیرۆ كە سەیری یاریكردنی منی دەكرد و راستەوخۆ بردمیە یانەی فلامنگۆ بۆ ماوەی چوارساڵ وەكو یاریزان هەر لەم یانەیە یارییم كرد،توانیم لە 637 یاریدا بەشداری بكەم و 478 گۆڵم بۆ تۆماركردن، دواترلە ساڵی 2002 چوومە ژاپۆن بۆ یارمەتیدانی یەكێتی تۆپی پێی ژاپۆن لەوێ لە پاڵ یاریكردنم وەكو یاریزان راهێنەریش بووم .
* بۆچی پێوەندییت بە هیچ یانەیەكی دیكە نەكرد بێجگە لە فلامینگۆ؟
- من یەكێك بووم لە هاندەرە سەرەكییەكانی یانەی فلامینگۆ و هەروەها هەموو ئەندامانی خێزانەكەم هاندەری سەرسەختی ئەو یانەیە بوون بۆیە نەمتوانی ئەم یانەیە جێبهێڵم.
* كێ نازناوی پێلێی سپی لە تۆ ناوە؟
- رۆژنامەیەكی فەرەنسی نازناوی پێلێی سپی لەمن ناوە، بەڵام بەداخەوە من حەز لەم نازناوە ناكەم، هەردەم حەزدەكەم جەماوەر بە زیكۆ بانگم بكات، چونكە هیچ لێكچوونێك لە نێوان من و پێلێدا نییە،
* بۆچی تا ئێستا یاریزانێك نەهاتووە شوێنی پێلێە بگرێتەوە یاخود لە پێلێە باشتر بێت؟
- لەبەر ئەوەی پێلێە باشترین یاریزانی تۆپی پێ بوو لە مێژووی تۆپی پێی جیهان و تا ئێستا هیچ یاریزانێك نەهاتووە شوێنی بگرێتەوە، راستە هەندێك جار دەیانگوت كە من جێگرەوی ئەوم،هەرچەندە من خاوەنی چەند نازناوو ژمارەی پێوانەییم، بەڵام كەس ناتوانێت بگاتە ئاستی پێلێە.
* كۆچی دوایی سوقرات تا چەند كاری لێكردیت، چونكە یەكێك بوو لە نزیكترین هاوڕێیانی تۆ؟
- كۆچی دوایی سوقرات تەنیا كاری لە من نەكرد، بەڵكو كاری لە گشت هاندەرانی ئەم یاریزانە كرد، چونكە سوقرات لە تەمەنێكدا كۆچی دوایی كرد كە هێشتا بچووك بوو،مردنەكەشی بەهۆی جگەرەكێشان و خواردنەوەی لە رادەبەدەر بوو.
*لەژیانی وەرزشیتدا شانازی بە چ گۆڵێك دەكەیت؟
- لە پاڵەوانێتی جامی جیهانیی یانەكان لەگەڵ یانەی فلامنگۆ توانیم گۆڵێك بە فاوڵێكی راستەوخۆ تۆمار بكەم، ئەمە جوانترین گۆڵی منە و هەرگیز لە یادی ناكەم.
* یاریكردنت لە خولی ژاپۆن بۆ چ مەرامێك بوو، ئایا بۆ پارە یاخود بۆ خزمەتكردنی وڵاتەكە بوو؟
- لە هەر وڵاتێك كارێك ئەنجام بدەم، فێری شتێك دەبم، بۆیە یاریكردنم لە ژاپۆن ئەوان سوودیان لە من وەرگرت و منیش سوودم لێوەرگرتن،بەڵام ئەوان زیاتر.هەروەها
15 ساڵ لەم وڵاتە كارم كردووە ئەمەش تەمەنێكی زۆرە بۆیە ئەم وڵاتەشم خۆش دەوێت.
* تۆ خاوەن جەماوەرێكی زۆری لە جیهان و بە تایبەتی لە عیراق، چۆن دەڕوانیتە جەماوەر لە كاتی یارییەكانی هەڵبژاردەی عیراقدا؟
- بەداخەوە هەڵبژاردەی عیراق یارییە فەرمییەكانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و بێ جەماوەر ئەنجام دەدات، یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیارێكی ستەمكارانەی داوە،جەماوەرپێویستی بە بینینی یاریزانانی هەڵبژاردەكەی هەیە و بەچوونی خۆم بەهۆی ئەم ماوە زۆرەش، یاریزانی عیراق-یش لە یاریكردن بە بێ جەماوەر راهاتووە.
* تۆ پەیوەندییەكی زۆر بەهێزت لەگەڵ فیفا یاخود لەگەڵ سەرۆكی فیفادا هەیە، بۆچی ئەم پەیوەندییەت نەقۆستەوە بۆ گەڕانەوەی یارییەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ وڵاتی خۆی؟
- ئەمە كارێكی سیاسییە نەك وەرزشی، سەرۆك وەزیرانی عێراق زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ئەم كێشەیە چارەسەر بكات، بەڵام نازانم بۆچی هیچ هەنگاوێكی نەناوە و هیوادارم چارەسەری ئەم كێشەیە بكات، چونكە پێویستمان بە ئامادەبوونی جەماوەر هەیە، بۆ نموونە لە یارییە دۆستانەكەی هەڵبژاردەی بەرازیل و عێراق ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی عێراق ئامادەبوون، هەستم بەخۆشیەكی زۆر كرد كاتێك ئەم جەماوەرە زۆرەم بینی.
* راستە، كە لێدوانت داوە، ئەگەر هەڵبژاردەی عێراق سەرنەكەوێت بۆ جامی جیهان بە یەكجاری واز لە راهێنەرایەتی دەهێنم؟
- من بەهیچ شێوەیەك ئەم جۆرە لێدوانەم نەداوە، چونكە من نازانم ئایا دەتوانم هەڵبژاردەی عێراق بگەیەنمە جامی جیهانی یان نا.ڕاستە من رۆژێك لە رۆژان بواری راهێنەرایەتی جێدەهێڵم، بەڵام نازانم كەی.
*كاتێك یاریزان بوویت لە یانەی فلامنگۆ سەردانی عێراقت كرد و ئێستاش وەكو راهێنەر سەردانت كرد جیاوازی لە نێوان ئەو كاتەوئێستادا چییە؟
- ئەوكات، كە سەردانی عێراقم كرد زۆر خۆش بوو بەتایبەتی شاری بەغداد، بەڵام ئێستا بەغداد زۆر دواكەتووە .
* بۆچی مەشقەكانی هەڵبژاردەی عێراق لە هەولێر ئەنجام نادەیت؟
- چونكە دەبێت هەڵبژاردە لە پایتەخت مەشقی خۆی ئەنجام بدات،بەڵام من هیچ كێشەیەكەم نییە كە هەڵبژاردەی عێراق لە چ شارێك مەشق بكات یاخود یاری ئەنجام بدات.
* تۆ ڕاهێنەری چەند یانەیەك و هەڵبژاردەیەكی جیهانی بوویت، لەگەڵ كامەیان باشترین دەستكەوتت تۆمار كردووە كە هەرگیز لە یادت ناچێت؟
- لە هەر شوێنێك مەشقم ئەنجام دابێت هەستم بە خۆشی كردووە، بەڵام لە هەردوو ژاپۆن و توركیا خۆم و خێزانەكەم هەستمان بەخۆشیەكی زۆر كرد.
* سەبارەت بە هەڵبژاردەی بەرازیل، بۆچی رەخنەت لە یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل گرت، كاتێك مانۆ وەكو راهێنەری هەڵبژاردەكە دەستنیشان كرا؟
- من پشتگیری لە دەستنیشانكردنی ئەم راهێنەرە دەكەم، وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل و توانی ئەنجامی باش بە دەستبهێنێت چ لە یانەی كۆرینتیانز یان لە گریمۆ، بەڵام من رەخنەم لە یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل گرت، كاتێك ئەوان مانۆ وەكو راهێنەری یەكەمی هەڵبژاردەی بەرازیلی و ئۆڵۆمپی دەستنیشان كرد، دەبوایە راهێنەرێكی دیكە وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی دەستنیشان بكرابایە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەنجامی باش بە دەستبهێنێت، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی دەستنیشانكردنی مانۆ وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ بەڕێوەبەری یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل دەگەڕێتەوە، كە رۆژێك لە رۆژان سەرۆكی یانەی كۆرینتیانز بوو، كە ئەو كات مانۆ ڕاهێنەری ئەم یانەیە بوو. هەروەها دەمەوێت زانیارییەك ئاشكرا بكەم، بەهیچ شێوەیەك مانۆ پاڵێوراو نەبوو ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، مۆریسی راهێنەری فلۆمینیسی پاڵێواروی سەرەكی بوو، بەڵام نابراو ئامادە نەبوو ئەركی راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی بەرازیل وەربگرێت بۆیە ناچار بوون مانۆ وەكو راهێنەری هەڵبژاردەكە دەستنیشان بكەن.
*ئایا نیمار دوارۆژی تۆپی پێی بەرازیلییە؟
- نیمار یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو، ئەو شێوازێكی تایبەتی هەیە لە یاریكردن زۆر جیاوازە لە رۆناڵدینهۆ و ریڤاڵدۆ و رۆناڵدۆ، بۆیە هەڵبژاردەی بەرازیل سوودێكی زۆر لە نیمار وەردەگرێت.
* وەكو كەسایەتییەكی بەناوبانگی جیهانی، كێ باشترین یاریزانە لە جیهان، میسی یان رۆناڵدۆ؟
- هەردوو یاریزان هەمان ئاستیان هەیە، هەروەها هەردوو یاریزان توانیان هەموو نازناوەكان بە دەستبهێنن بۆیە هەردووكیان باشترین یاریزانن لە جیهاندا.
* لە هەڵبژاردەی ژاپۆن كەسێكی تایبەت هەبوو، كە زانیاری بۆ دەهێنایت، ئایا لە هەڵبژاردەی عیراق ئەمە هەیە؟
- ئەو كەسەی كە باسی دەكەیت، ئێستا یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ژاپۆنە، ئەو تەنیا زانیاری و چۆنییەتی یاریكردنی یاریزانانی هەڵبژاردەكانی بۆ دەهێنام بۆ ئەوەی بتوانین شێوازێكی تایبەت بۆ یاریكردن جێبەجێ بكەین، ئێستا لە هەڵبژاردەی عیراق یاریدەدەرەكانم هەمان شت ئەنجام دەدەن، من سوود لە زانیارییەكانی ئەوان وەردەگرم و رێز لە بیروبۆچوونەكانیان دەگرم.
*ئایا زیكۆ دیكتاتۆرە؟
- ئەگەر من دیكتاتۆر بم، ئەوە گۆڕانكارییەكی زۆر لە هەڵبژاردەی عێراق روویدەدا، ئەوپەڕی دادپەروەری لەگەڵ یاریزانەكان بەكار دەهێنم و مافی هیچ یاریزانێك پێشێل ناكرێت و دوورخستنەوەی هەر یاریزانێكیش بۆ دابەزینی ئاستەكەی دەگەڕێتەوە.
*ئایا لە كاركردنت لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراقدا دڵخۆشیت ؟
- هەتا ئێستا بەهیچ شێوەیەك دڵخۆش نیم لە كاركردن لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق و یەكێتیی تۆپی پێی عیراق، بەڵام لە دوا رۆژدا زۆر شت گۆڕانكاری تێدا دەكرێت ئەو كات رەنگە بۆچوونەكەشم بگۆڕدرێت.
* خۆشترین خواردنت كە لە عیراق خواردووتە چییە؟
- زۆر حەز لە خواردنی ماسی دەكەم و عیراقیش بە ماسی بەناوبانگە.
* ئایا هاندەری بەرشلۆنەی یاخود ریال مەدرید؟
- من هاندەری هیچ لەم دوو یانەیە نیم، من هاندەری یانەی فلامینگۆم.
دەتوانم بڵێم هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید لە باشترین یانەكانی جیهانن و هەریەكەیان جیاوازی و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، راهێنەر مۆرینهۆ دەزانێت چۆن پلان دابنێت، بەشێوەیەك كە بگونجێت لەگەڵ شێوازی یاریكردنی یانەكەی بەهەمان شێوە گواردیولا هەوڵی دا تیپێكی بەهێز دروست بكات، بەڵام ئەگەر مۆرینهۆ راهێنەری بەرشلۆنە بێت و گواردیولا راهێنەری ریال مەدرید بێت ئەوە بەهیچ شێوەیەك ئەنجامەكان وەكو ئێستا نەدەبوون و گۆڕانكاری تێیدا دەكرا.بە بۆچوونی خۆم باشترین راهێنەری جیهان مۆرینهۆیە، چونكە بچێتە هەر یانەیەك مەشق بدات ئەوە پلانی یاریكردنی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی یاریزانەكان دەگونجێت.
*ئایا زیكۆ سەیری خولی عێراق دەكات؟
- بەڵێ سەیری یارییەكانی خولی پلە نایابەكانی عێراق دەكەم، بەڵام دەتوانم بڵێم سوودێكی ئەوتۆی نییە، بۆیە سەیری یارییەكانی هەڵبژاردەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووان یاخود تیپە لاوەكان دەكەم، بۆ ئەوەی بتوانم چەند یاریزانێكی لاو بانگهێشتی هەڵبژاردەكە بكەم.
*كاتێك كە وەزیری وەرزشی بەرازیل بوویت، چیت پێشكەش بەم وڵاتە كرد؟
- دەرگایەكم كردەوە، كە دەبێت وەرزش بە دیموكراسی ئەنجام بدرێت، هەروەها دەرگای پیشەگەریم بۆ گشت یارییەكان بە تایبەتی بۆ تۆپی پێ كردەوە، كە دەبێت هەموو یەكێتیەكان و یانەكان پشت بەخۆیان ببەستن و ئێستا گشت یەكێتیە وەرزشییەكانی بەرازیل سوودیان لەمە وەرگرت و سەربەخۆن،
* ئایا سەیری یانەی هەولێر دەكەیت و چۆن دەڕوانیتە ئاستی ئەم یانەیە لە جامی یەكێتیی ئاسیادا؟
- یانەی هەولێر یەكێكە لە یانە بەهێزەكانی عیراق و خاوەن چەندین دەستكەوتی مەزنە و چەندین یاریزانی بەتوانای ئەم یانەیە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاری دەكەن و زۆربەی یاریزانەكانی ئێستای هەڵبژاردەی عیراق یاریزانی یانەی هەولێرن یاخود پێشتر لە ریزی ئەم یانەیە یارییان كردووە،هیوادارم ئەم یانەیە بتوانێت جامی یەكێتیی ئاسیا بە دەستبهێنێت بۆ ئەوەی مێژوویەكی نوێ بۆ تۆپی پێی عێراق تۆمار بكات.
* چۆن دەڕوانیتە یارییەكەی عیراق و بەرازیل؟
- حەز دەكەم باسی ئەوە بكەم، كە یارییەكەی بەرازیل و عیراق نە یاری دۆستانە بوو و نە یاری فەرمی بوو، بەڵكو یارییەكی مەشقی بوو، واتە من لەم یارییەدا بەهیچ پلانێك یاریم نەكرد و رێگەم بە یاریزانەكان دا بە سەربەستی یاری بكەن بۆ ئەوەی سوود لەم یارییە مەشقییە وەربگرن
لە هەر وڵاتێك كارێك ئەنجام بدەم، فێری شتێك دەبم، بۆیە یاریكردنم لە ژاپۆن ئەوان سوودیان لە من وەرگرت و منیش سوودم لێوەرگرتن،بەڵام ئەوان زیاتر
زیكۆ لە چەند دێڕێكدا
ئارسەر ئەنتۆنیۆس كیومێرا
لە 3ی ئاداری ساڵی 1953 لە ڕیۆدی جانیرۆی پایتەختی بەرازیل لە دایك بووە و ژیانی وەرزشیی لەساڵی 1971 لەگەڵ یانەی فلامینگۆ دەست پێكرد،لە تەمەنی 14 ساڵییەوە چۆتە نێو جیهانی یاریی تۆپی پێوە.
لەم یانانەدا یاری كردووە:
-فلامینگو لە 1971- 1983 ژمارەی یاری (212) ژمارەی گۆڵ (123)
-ئۆدینیزی لە 1983- 1985 ژمارەی یاری (39) ژمارەی گۆڵ (22)
-فلامینگو(دووەم جار) لە 1985-1989 ژمارەی یاری (37) ژمارەی گۆڵ (12)
-كاشیما ئینتلرەز لە 1991-1994 ژمارەی یاری (45) ژمارەی گۆڵ (35)
راهێنەری ئەم یانانەو هەڵبژاردنانە بووە:
- 1999 كاشیما ئینتلرەز
-2000-2002 سینتراو دی فوتبۆل
-2002-2006 ژاپۆن
-2006-2008 فنربەخشەی توركی
-2008 بۆنیۆدكۆر
- 2009 سیسكا مۆسكۆی روسی
-2009 -2010 ئۆلیمبیاكۆس
-2011(28ی ئاب) هەڵبژاردەی عیراق وتا ئێستاش بەردەوامە

Top