بەرێوەبەر گشتی پەروەردەی هەولێر:لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی چاڵاكی ووەرزشی دیدەوانی پەروەردەكان كۆبووە
گرنگی زیاتر بە وانەی وەرزشی و ئەنجامدانی چاڵاكیە وەرزیشەكان دەدرێت
كارزان كانەبی
بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون بەڕەووشی چۆنیەتی بەرێوەچوونی وانەی وەرزشی و گرنگی دانی زیاتر بە وەرزش لە قەزاكان بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی چاڵاكی وەرزشی دیدەوانی پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كۆبووە.
هەر چەندە لە ئێستادا وانەی وەرزش وەكو وانەیەكی سەرەكی لە قوتابخانەكان بوونی هەیە لە نێو خشتەی وانەكان، بەڵام وەكو پێویست ناخوێندرێ لە قوتابخانەكانی ئەویش بەهۆی بوونی كۆمەلێك كێشە وەكو نەبوونی گۆڕپانی وەرزشی و كەمی چالاكیە وەرزشیەكانی هتد، لەم بارەشەوە بەمەبەستی بەدوا داچوون بۆكێشەكانی بەشی چاڵاكی و وەرزشی دیدەوانی سنوری هەر دە پەروەردەی قەزاكانی سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، مامۆستا بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێربە ئامادەبوونی هەلۆ دزەیی بەرێوەبەری چاڵاكی و وەرزشی دیدەوانی لە وەزارەتی پەروەردە، لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی چاڵاكی وەرزشی ودیدەوانی پەروەردەی قەزاكان كۆبووە، لە كۆبوونەوەكەشدا بەرێوەبەری گشتی تیشكی خستە سەر گرنگی وانەی وەرزشی و ئەنجامدانی چالاكیە وەرزشیەكان بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی وانەی وەرزشی گوتیشی ئێمە دەمانەوێ لە سنوری پەروەردەی قەزاكان ئاستی وەرزشی قوتابیان بەرز بێتەوە گرنگی زیاتر بە توانی قوتابیانی وەروشكار بدرێت، هاوكاری تەواویان بكرێت بۆوەرزش كردنیان هیچیان كەمتر نیە لەگەڵ قوتابیانی نێو شارەكان، ئێمە دەمانەوێ سەرجەم كێشو گرفتەكانتان چارەسەر بكەین و بەدوا داچوون بۆكێشەكانتان بكەین لەگشت روویەك، لای ئێمەش وانەی وەرزشی وانەیەكی گرنگە دەبێت ئێوە وەكو بەرپرسی چاڵاكی وەرزشی لەنزیكەوە چاودێری مامۆستایانی وەرزشی بكەن لە سنوری قەزاكان و گرنگی باشتریان پێ بدرێت،دواتریش لەلایەن بەرپرسی چالاكیەكان چەندین سەڕەنج ز پێشنیار ئاڕاستەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر كرا و ئەویش لەلایەن خۆیەوە وەڵامی سەرجەم ئامادەبووانی دایەوە گوتیشی لە ماوەیەكی كورتدا بتوانین كێشەوگرفتەكانتان چارەسەر بكەین و هەوڵ بدەین لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو تیپی بەهێز بۆ هەڵبژاردەی پەروەردەی هەولێرئامادەبكەین.
