لە دەست پێكی خولی بژاردەی عێراقی دهۆك بەسەركەوتن دەستی پێكرد
لەمیانی دەست پێكی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی دهۆك بڕاوە بوو وسلێمانیش تامی شكستی نۆشت.
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی و بەبەشداری یانەكانی شارەكانی عێراقی، رۆژی شەمە خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراقی دەستی پێكرد، یانەی دهۆك لەسەر یاریگای یانەی كەركوك لە شاری كەركوك ڕووبەرووی یانەی ناوبراو بووە لە گێمی یەكەمی یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی كەركوك باڵادەستی خۆیان نوانداو توانیان دووگۆڵ لە رێگای یاریزانی پیشەگەڕی بەڕازیلی ئۆلیڤێرا تۆماربكەن، ئەمەش بەگشتی لەبەرژەوەندی یانەی دهۆك بوو و یانەی كەركوكیش ناوەناوە هێرشی پێچەوانەیان دەبەردە سەرگۆڵی تیپی میوان، لە گێمی دووەمی یارییەكە و بە پڵانی ڕاهێنەری یانە جەمال عەلی یانەی دهۆك درێژەی بە هێرشە یەك لەدوایی یەكەكانی داو ولەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك لە خولەكەكانی (56-74)لە رێگای هەریەك لە یاریزانان سەیف كازم وموهەند عەبدول ڕەحمان توانیان دووگۆڵی تر تۆماربكەن و كۆتاییان بە كەرنەڤاڵی گۆڵ كردن هێناو یارییەكەیان بە ئەنجامی (4-0)گۆڵ بردەوە زەنگێكی مەترسی بۆیانەكانی تر لێدبدات، لەلایەكی ترەوە یانەی سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی مەسافی كردو لەم یاریشدا یانەی سلێمانی نەیتوانی بەربەستی یانەی مەسافی ببرێت، لەم یاریشدا یانەی مەسافی میواندار بە گۆلێكی یاریزان عەلی ماجد لە خولەكی 29ی یارییەكە تۆماركرد یارییەكەی بردەوە لە یانەی سلێمانی، هەرچەندە ناوەبژیوانی یارییەكە یاریزانێكی یانەی مەسافی بەكارتی سوركردە دەرەوە بەڵام یانەی سلێمانی نەیتوانی ئەم هەلە بقۆزێتەوە سەرئەنجامیش یانەی سلێمانی دەست پێكی خولەكەی بەشكست دەست پێكرد.
