زیكۆ دوورنه‌خراوه‌ته‌وه‌

زیكۆ دوورنه‌خراوه‌ته‌وه‌
یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عیراق هه‌واڵی‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ ڕاهێنه‌ری‌ به‌ڕازیلی‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق , زیكۆ به‌ ناڕاست وه‌سف ده‌كات .

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ تایبه‌ت به‌ خه‌ندان سپۆرت, عه‌بدولخالق مه‌سعود جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عیراق وتی‌ : به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیه‌كه‌مان بڕیاری‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ زیكۆی‌ نه‌داوه‌و ته‌نانه‌ت تا ئێستاش كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساز نه‌كردووه‌ .

مه‌لا عه‌بدولخالق وتیشی‌ هیچ شێك تا ئێستا دیارنیه‌و ئه‌وه‌ی‌ باسی‌ لێوه‌ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆی میدیاكانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ دوورن له‌ نێو كاره‌كان و بڕیاره‌كانی‌ ئێمه‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی‌ش خسته‌ ڕوو ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3 كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتیه‌كه‌یان ده‌بێت و له‌وێش چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كه‌ن .

خه‌ندان سپۆرت
Top