پەروەردەی خەبات خۆی بۆ قارەمانێتی

پەروەردەی خەبات خۆی بۆ قارەمانێتی
یارییە رێكخراوەكانی پەروەردەی گشتی هەولێر ئامادە دەكات
ئا: كارزان كانەبی
وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆی بەشی چاڵاكی وەرزشی ودیدەوانی پەروەردەی خەبات چەند خولیك بۆقوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی خەبات بەرێوەدەبات.
قارەمانێتی یارییە رێكخراوەكان كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ساڵانە بۆ تێكڕای پەروەردەكانی ئەو سنوورە ئەنجام دەدرێت، بۆ مەبەستی ئامادەكرنی هەڵبژاردەی پەروەردەكە و بەشداری كردن لەو قارەمانێتییە بەشی چالاكی وەرزشی وەرزشی و دیدەوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات لە 13/10/2012 خولی یارییە رێكخراوەكانی بۆ قوتابخانە ئامادەیی و بنەڕەتییەكانی كوڕان و كچان بەڕێوەدەبات. لە یاری تۆپی باڵەی كچان (14) قوتابخانەی ئامادەیی و بنەڕەتی بەشدارییان كرد و قوتابخانەی بێری و رێمانی كچان بەسەركەوتن بۆ یاری كۆتایی، هەروەها لە یاری تۆپی باڵە و باسكەی كوڕانیش (24) قوتابخانەی قۆناغی ئامادەیی و بنەڕەتی بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی كێبڕكێ دەكەن، شایەنی باسە ساڵانە بەشی دیدەوانی و وەرزشی سەر بە پەروەردەی خەبات چەندین خوڵ و پاڵەوانێتی بۆقوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی خەبات دەكاتەوە.
Top