ورده‌كاری بۆندی یاریزانه نایجرییه‌كه‌ی نه‌ورۆز
پاش ره‌زامه‌ندی راهێنه‌ری تیپ، ئیداره‌ی یانه‌ی وه‌رزشی ورده‌كاری بۆندی یاریزانه نایجرییه‌كه‌ی ئاشكراكرد.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ نه‌ورۆز سپۆرت، هادی كه‌ریم سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز رایگه‌یاند كه پاش ره‌زامه‌ندی رزگار عه‌لی راهێنه‌ر له‌سه‌ر توانای یاریزانه‌كه‌و رای سه‌رۆكی یانه، بۆندی یاریزانه نایجرییه‌كه واژۆكرا.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه بۆندی یاریزانه نایجرییه‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێكه‌و بڕه‌كه‌ی 10000 ده هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیه‌و موچه‌ی مانگانه‌شی 1000 هه‌زار دۆلاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌رۆكی یانه له‌سه‌ر بریاری په‌سه‌ندكردنی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌وه بریاریدا بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه واژۆبكرێت كه ناوی ئیمانوێل نوانكۆوه
